فیلمی سکاڵا بەشداریی لە فێستیڤاڵێکی کۆڵۆمبیا دەکات

فیلمی "سکاڵا" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤایەلێت لە بۆگۆتا لە کۆڵۆمبیا بەشدارە.
دوای بەشداربوون لە 15 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وڵاتانی ئەمەریکا، ئەفریقیا، ئەڵمانیا، جنێف، ئیسپانیا و کۆتا جاریش لە فێستیڤاڵی ساڵانەی سویسرا بۆ سینەما، ئەمجارەیان فیلمی "سکاڵا" کە لە نووسین و دەرهێنانی دەرهێنەری کورد "کەی بەهار"ـە کە خاوەنی چەندین خەڵاتی وەک باشترین وێنەگرتن و دەرهێنان و سیناریۆیە؛ ئێستە بەشدارە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤایەلێت لە بۆگۆتا لە کۆڵۆمبیا.
کەی بەهار، دەرهێنەری فیلمەکە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "کاستی ئەو بەرهەمە سینەماییە کوردییە باس لە چیرۆکێکی رۆمانسی و پێوەندی نێوان دوو ئەویندار دەکات، کە بەهۆی نەریتێکی کۆنی کۆمەڵایەتیەوە لە بێشکەدا لە کەسێکی تر مارەکراوە و سەر ئەنجام دوو ئەویندارەکە بەیەگ ناگەن، مەبەستیش لە نیشاندانی ئەو فیلمە کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتانەیە، کە لە پێشووتردا زۆر باو بوون لە نێو کۆمەڵگای کوردی دا بەتایبەت لە گوند و دێهاتەکاندا".