فیلمی سکاڵا بەشداریی لە فێستیڤاڵێکی کۆڵۆمبیا دەکات

فیلمی سکاڵا بەشداری لە فێستیڤاڵێکی کۆڵۆمبیا دەکات
فیلمی سکاڵا بەشداری لە فێستیڤاڵێکی کۆڵۆمبیا دەکات

فیلمی "سکاڵا"  لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤایەلێت لە بۆگۆتا لە کۆڵۆمبیا بەشدارە.

دوای بەشداربوون لە 15 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وڵاتانی ئەمەریکا، ئەفریقیا، ئەڵمانیا، جنێف، ئیسپانیا و کۆتا جاریش لە فێستیڤاڵی ساڵانەی سویسرا بۆ سینەما، ئەمجارەیان فیلمی "سکاڵا" کە لە نووسین و دەرهێنانی دەرهێنەری کورد "کەی بەهار"ـە کە خاوەنی چەندین خەڵاتی وەک باشترین وێنەگرتن و دەرهێنان و سیناریۆیە؛ ئێستە بەشدارە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤایەلێت لە بۆگۆتا لە کۆڵۆمبیا.

کەی بەهار، دەرهێنەری فیلمەکە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "کاستی ئەو بەرهەمە سینەماییە کوردییە باس لە چیرۆکێکی رۆمانسی و پێوەندی نێوان دوو ئەویندار دەکات، کە بەهۆی نەریتێکی کۆنی کۆمەڵایەتیەوە لە بێشکەدا لە کەسێکی تر مارەکراوە و سەر ئەنجام دوو ئەویندارەکە بەیەگ ناگەن، مەبەستیش لە نیشاندانی ئەو فیلمە کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتانەیە، کە لە پێشووتردا زۆر باو بوون لە نێو کۆمەڵگای کوردی دا بەتایبەت لە گوند و دێهاتەکاندا".

Fly Erbil Advertisment