پرسی ناردنی پەنابەران بۆ ڕوواندا شکستی هێنا

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا
کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا

دوو لەو پرسە سەرەکییانەی ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران، بەهۆیانەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا شکستیان هێنا، پرسی کۆچبەران و تێچووی ژیانە.

ڕیشی سوناک، پرۆژەیەکی هەبوو بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ ڕوواندا، پرۆژە یاساکەش لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە پەرلەمانی بەریتانیا پەسەند کرا. ئێستەش بەهۆی شکستی پارتی پارێزگاران، ئەو پرۆژەیە جێبەجێ ناکرێت.

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دژی پڕۆژەی ناردنی پەنابەرانە بۆ رواندا، کارنامەکەی بەم شێوەیە لێ دەکات، ئاسایشی سنوورەکانی بەریتانیا پتەو دەکات، بەڵێنیشیداوە پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا هەڵوەشێنێتەوە، بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیێنێ لەگەڵ هاتنی کۆچبەران بێت، بەڵکو لەگەڵ ئەوەی دژی کۆچی نایاساییە و هەوڵی کەمکردنەوە و ڕێکخستەنەوەی باجیش دەدات.

ڕیشی سوناک لە پلانیدا بوو، هەر کۆچبەرێکی نایاسایی بەرەو بەریتانیا کۆچ بکات، پێش ئەوەی بگەنە خاکی وڵاتەکەی ڕەوانەی ڕوواندایان بکات.

پڕۆژە یاسای ناردنی کۆچبەرانیش بۆ ڕوواندا لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە پەرلەمانی بەریتانیا پەسەند کرا و هەموو ئامادەکارییەکیش بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە کرا بوو، بەڵام پێش ئەوەی ئەم پلانەی جێبەجێ بکات، لە هەڵبژاردن شکستی هێنا و لە پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە.

لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەردوو پارتی کرێکاران و پارێزگاران، بەشێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر دوو بابەتی سەرەکی بوو، کە هەردووکیان لەسەری ناکۆک بوون، ئەوانیش، پرسی کۆچبەران و باج و تێچووی ژیان بوو، خەڵکی بەریتانیا پێیان وابوو، ڕیشی سوناک، لە هەردوو پرس شکستی هێناوە هەربۆیە دەنگیان پێی نەدا و کییەر ستارمەر، سەرۆکی پارتی پارێزگارانیان هەڵبژارد و کردیانە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا؛ چونکە  کارنامەی پارتەکەیان بەدڵە.

کارنامەکە بەم شێوەیە بوو، کە ئاسایشی سنوورەکانی بەریتانیا پتەو دەکات، بەڵێنیشی داوە پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ ڕوواندا هەڵوەشێنێتەوە، بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیێنێ لەگەڵ کۆچبەران بێت، بەڵکو لەگەڵ ئەوەش دژی کۆچی نایاساییە و هەوڵی کەمکردنەوەی دەدات.

باج ڕێک دەخەنەوە و ئابووری وڵات سەقامگیر دەکەن. زیادکردنی داهات و کرێی کار، دامەزراندنی شەش هەزار و500 مامۆستای نوێ، کرێکاران لە پلانیشیاندایە نەگەڕێنەوە بۆ یەکێتیی ئەورووپا، پابەندیش دەبن بە هاوپەیمانی ناتۆ.

کییەر ستارمەر، بۆ یەکەمجار وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا 9ـی تەمموز، بەشداری لە لوتکەی ناتۆ لە واشنتن دەکات. ستارمەر بەڵێنیداوە لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا دژی ڕووسیا بەردەوام بێت، کار بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، سەبارەت بە شەڕی غەززەش، ئامانجیانە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەێنرێت. لەگەڵ چینیش پەیوەندییەکانیان ڕێک دەخەنەوە.

 لەلایەکی دیکەشەوە ئەمەریکا بە گرنگترین هاوپەیمانی خۆیان دەبینن و پەیوەندییەکانیان پتەوتر دەکەن.

Fly Erbil Advertisment