نۆ ساڵ زیاترە لە پلانی کشتوکاڵی عێراقدا، لۆکە جێگەی نەماوە

کشتوکاڵی لۆکە لە عێراق
کشتوکاڵی لۆکە لە عێراق

سەرەڕای گرنگی ئابوورییەکەی و بەکارهێنانی لە چەندین بواری پیشەسازیی وەک جلوبەرگ، خۆراک و دەرمانسازیدا، بەڵام چەندان ساڵە داچاندن و بەرهەمهێنانی لۆکە بۆشایی لە پلانی کشتوکاڵی عێراق دروست کردووە.

ئەرکان شەمەری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای واست لە باشووری عێراق دەڵێ، "لۆکە بەرهەمێکی هاوینەیە بەڵام زیاتر لە نۆ ساڵە لە پلانی کشتوکاڵیدا هیچ بایەخێکی پێ نادرێت، چەند فاکتەرێکیش هۆی لەناوچوونی کشتوکاڵی لۆکەن، سەرەکیترینیان وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاوە.

شەممەری بڕوای وایە، ئەگەری فاکتەرە پێویستەکان دابین کرابانایە، ئەوە دەکرا عێراق لە بەرهەمهێنانی لۆکەدا لە ڕیزبەندی وڵاتە پێشەنگەکاندا بووایە؛ چونکە ئێستاش دەروازەکانی بە بازاڕکردنی لۆکە لە عێراق هەر وەک خۆی ماوە، پێشتر بەرهەمەکان لە جوتیاران وەردەگیرا و لە کارگەکانی ڕستن و چنین و بەرهەمهێنانی ڕۆنی زەیت بەکار دەهێنران بەڵام ئێستا بە نەمانی بەرهەمی لۆکە ئەو کارگانەش لەکار کەوتوون، لە کاتێکدا پێشتر تەنیا لە سنووری پارێزگای واست نزیکەی 15 هەزار دۆنم بە لۆکە دادەچێنران.

Fly Erbil Advertisment