پرسی ناردنی پەنابەران بۆ ڕوواندا شکستی هێنا

دوو لەو پرسە سەرەکییانەی ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی پێشوو بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران، بەهۆیانەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا شکستیان هێنا، پرسی کۆچبەران و تێچووی ژیانە.
ڕیشی سوناک، پرۆژەیەکی هەبوو بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ ڕوواندا، پرۆژە یاساکەش لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە پەرلەمانی بەریتانیا پەسەند کرا. ئێستەش بەهۆی شکستی پارتی پارێزگاران، ئەو پرۆژەیە جێبەجێ ناکرێت.
کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی کرێکارانیش دژی پرۆژەکەیە و دەیەوێت ناردنی کۆچ پارتی پارێزگاران، پارتەکەی ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، یەکێک لەو پرسانەی بووە هۆی شکستی لە هەڵبژاردن، پرسی کۆچی نایاسایی بوو.
ڕیشی سوناک لە پلانیدا بوو، هەر کۆچبەرێکی نایاسایی بەرەو بەریتانیا کۆچ بکات، پێش ئەوەی بگەنە خاکی وڵاتەکەی ڕەوانەی ڕوواندایان بکات.
پڕۆژە یاسای ناردنی کۆچبەرانیش بۆ ڕوواندا لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە پەرلەمانی بەریتانیا پەسەند کرا و هەموو ئامادەکارییەکیش بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە کرا بوو، بەڵام پێش ئەوەی ئەم پلانەی جێبەجێ بکات، لە هەڵبژاردن شکستی هێنا و لە پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە.
لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەردوو پارتی کرێکاران و پارێزگاران، بەشێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر دوو بابەتی سەرەکی بوو، کە هەردووکیان لەسەری ناکۆک بوون، ئەوانیش، پرسی کۆچبەران و باج و تێچووی ژیان بوو، خەڵکی بەریتانیا پێیان وابوو، ڕیشی سوناک، لە هەردوو پرس شکستی هێناوە هەربۆیە دەنگیان پێی نەدا و کییەر ستارمەر، سەرۆکی پارتی کرێکارانیان هەڵبژارد و کردیانە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا؛ چونکە کارنامەی پارتەکەیان بەدڵە.
کارنامەکە بەم شێوەیە بوو، کە ئاسایشی سنوورەکانی بەریتانیا پتەو دەکات، بەڵێنیشی داوە پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ ڕوواندا هەڵوەشێنێتەوە، بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیێنێ لەگەڵ کۆچبەران بێت، بەڵکو لەگەڵ ئەوەش دژی کۆچی نایاساییە و هەوڵی کەمکردنەوەی دەدات.
باج ڕێک دەخەنەوە و ئابووری وڵات سەقامگیر دەکەن. زیادکردنی داهات و کرێی کار، دامەزراندنی شەش هەزار و500 مامۆستای نوێ، کرێکاران لە پلانیشیاندایە نەگەڕێنەوە بۆ یەکێتیی ئەورووپا، پابەندیش دەبن بە هاوپەیمانی ناتۆ.
کییەر ستارمەر، بۆ یەکەمجار وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا 9ـی تەمموز، بەشداری لە لوتکەی ناتۆ لە واشنتن دەکات. ستارمەر بەڵێنیداوە لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا دژی ڕووسیا بەردەوام بێت، کار بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، سەبارەت بە شەڕی غەززەش، ئامانجیانە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەێنرێت. لەگەڵ چینیش پەیوەندییەکانیان ڕێک دەخەنەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە ئەمەریکا بە گرنگترین هاوپەیمانی خۆیان دەبینن و پەیوەندییەکانیان پتەوتر دەکەن.