ئازاد ئه‌مین: قاچاخچییه‌كان هه‌لپه‌رستن و بازرگانی به سامانی مرۆیی و ماددی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن

دادوه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، قاچاخچییه‌كان تاوانباران و بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن له پێناو پڕكردنی گیرفانی خۆیان، ده‌شڵێت؛ قاچاخچییه‌كان له دادگه‌كانی سویددا دانیان به‌و ڕاستییانه‌دا ناوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 8ـی ته‌ممووزی 2024، ئازاد ئه‌مین، دادوه‌ر له سوید تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به قاچاخ ده‌به‌نه ده‌ره‌وه و به ڕێگه مه‌ترسیداره‌كاندا ده‌یانبه‌ن، كه‌سانی هه‌لپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندخوازن و بازرگانی به سامانی مرۆیی و ماددی خه‌ڵك و خاكی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن.
ئازاد ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له چه‌ندان دۆسیه‌ی دادگه‌ییكردنی قاچاخچییه‌كان له سوید، ئه‌و ڕاستییانه‌یان له زاری خودی قاچاخچییه‌كان به‌دانپێنراوی وه‌رگرتووه و پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و دادوه‌ره باسی له‌وه‌ش كرد، قاچاخچییه‌كان تاوانباران و بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن له پێناو پڕكردنی گیرفان و پڕكردنه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت ئه‌ورووپا ئه‌و ژینگه‌یه‌ی نه‌ماوه كه كۆچبه‌ران بۆی ده‌چن، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه ژینگه‌ی ئه‌ورووپا بۆ كۆچبه‌ران زۆر قورس بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه‌سانی هه‌لپه‌رست و قاچاخچییه‌كان ئه‌و ژینگه به‌هه‌شتییه‌یان به خه‌یاڵ بۆ خه‌ڵك دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕێگه‌ی هاندان و فریودانیانه‌وه قازانجی خۆیانیان لێ وه‌ربگرن.