بەبۆنەی مانگی موحەرەمەوە کەربەلا جمەی دێت

وەک نەریتێکی ساڵانە، بە بۆنەی پێشوازیی لە ساڵی کۆچی و مانگی موحەڕەم، شیعە مەزهەبەکان دەچنە کەربەلا و ڕێوڕەسمی تایبەتی ئایینیی بەڕێوە دەبەن.
دەسپێکی ڕێوڕه‌سمەکانیش بە گۆڕینی ئاڵا و دروشمه ئاینییه‌كانەوە بوو. لە سه‌ر قوببه‌ی ئیمام حسێن ئاڵای سووری دابه‌زێندرا و ئاڵای ڕه‌شی ماتەمگێڕان له شوێنه‌كه‌ی هه‌ڵكرا، ئەمەش وه‌ك ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێكی مانگی موحه‌ڕه‌م و یادی عاشوورا.
محه‌مه‌د حاكم، زیاره‌تكارێکە و لە نه‌جه‌فەوە بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمەکە هاتووەتە کەربەلا و دەڵێ "بەم بۆنه خه‌مناكه‌وه، كه بریتییه له نه‌هامه‌تییه‌كه‌ی ئیمام حسێن، ڕه‌زای خوای لێبێت و گۆڕینی ئاڵای مه‌زارگه‌ی ئیمام حوسێن، چه‌ندین چالاكیی ئایینی به‌ڕێوه ده‌چن و یادی شه‌هیدكردنی ئیمام حسێن و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌كه‌ین به په‌یامێك بۆ هه‌موو جیهان".
زیاره‌تكارێکی دیکە بە ناوی مه‌حموود عه‌لی، لە به‌غداوە هاتووە و دەڵێ "هاتووین پرسه‌ی حسێنی ئه‌بو عه‌بدوڵڵا و هه‌ردوو كوڕه‌كانی عه‌لیی ئەکبەر و عه‌بدوڵڵا حسێنی ساوا و براكه‌ی ئه‌با فه‌زڵی عه‌باسی كوڕی ئه‌میری باوه‌ڕداران له هه‌موو كه‌ژاوه‌كانی حسێنی و خزمه‌تكارانی عه‌ته‌به پیرۆزه‌كان و شۆڕشگێڕانی حسێن و خزمەتکارانی پیرۆز بكه‌ین و خزمه‌تكردنی ئه‌مشه‌وی ئیمام حسێن و زیاره‌تكارانی له هه‌مووان پیرۆز بێت".
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری زیاره‌تكارانی بیانی و نوێنه‌رانی مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كان و كه‌سایه‌تییه جیاوازه‌كان ئاماده بوون، هه‌روه‌ك چالاكی جۆراوجۆری ئایینی و بانگه‌واز و گوتار و ئه‌و سروودە پێداهەڵدانانەش پێشكه‌ش كران، كه گوزارشت له خه‌می عاشوورا و کوژرانی ئیمام حسێن ده‌كه‌ن.
یه‌حیا عه‌بوود، بۆ بەشداریی لە یادەکە، لە بابلەوە هاتووتە کەربەلا دەڵێ "ئه‌مڕۆ بۆ زیاره‌تی گه‌وره‌ی شه‌هیدان، ئه‌بو عه‌بدوڵڵا حسێن هاتووین، كه ئه‌مڕۆ یه‌كی موحه‌ڕه‌مه و ده‌ستپێكی ڕێوڕه‌سمی گۆڕینی ئاڵای سووره به ئاڵای ڕه‌ش، ئه‌مه‌ش مانای ده‌ستپێكی مانگی خه‌مناكییه، مانگی شه‌هیدكردنی ئیمام حسێن و برا و هاوه‌ڵه موجاهیده‌كانێتی، هه‌موو زیاره‌تكاران به خۆشەویستی و باوه‌ڕدارییه‌وه هاتوون و پەیمان بە درێژەپێدانی رێبازی ئیمام حسێن دەکەنەوە.
بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ڕێوڕه‌سمانه، ڕێكارێکی توندی ئه‌منی گیراوەتە بەر و هەموو ڕێگەکانی بەرەو کەربەلا دەچن بە هێزی ئەمنی و ئەندامانی عەتەبەی حسێنی تەنراوە بۆ پاراستنی زیارەتکاران.
ئەمساڵ سەری ساڵی نوێی کۆچی هاوکات بوو لەگەڵ 7ی تەممووزی 2024، ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەری ساڵی کۆچی ژمارەیەکی زۆری شیعە مەزهەبەکان لە دەرەوەی عێراق و لە ناوخۆشدا بۆ بەشداربوون لە ڕێوەڕەسمەکانی عاشوورا و موحەرەم دەچنە کەربەلا و سەردانی مەزارگە و شوێنە پیرۆزەکان دەکەن.