ریال مەدرید وادەی ناساندنی ئێمباپێی ئاشكرا كرا

كلیان ئێمباپێ یاریزانی نوێی یانەی ریال مەدرید
كلیان ئێمباپێ یاریزانی نوێی یانەی ریال مەدرید

یانەی ریال مەدرید بە فەرمی رایگەیاندووە رۆژی 16ـی ئەم مانگە لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ مەراسیمی ناساندنی كلیان ئێمباپێ ساز دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10/7/2024، ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە رۆژی سێشەممەی داهاتوو كاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ كلیان ئێمباپێ وەكو یاریزانی نوێی یانەكە دەناسێندرێت.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا كلیان ئێمباپێ لە یەكەمین وەرزی هاوشێوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت، پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 80 هەزار هاندەر ئامادەی ناساندنی كلیان ئێمباپێ بن، بەمەش ڕەنگە ڕیكۆردی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بشكێنێت كە 83 هەزار هاندەر لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەی ناساندنی ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییە بوون.
لە لایەكی دیكەیشەوە، یانەی ڕیال مەدرید سەكۆیەكی گەورە و شاشەیەكی زەبەلاح دادەنێت و كۆنسێرتێك بە ئامادەبوونی خانمە گۆرانبێژی كۆلۆمبی (كارڵ جی) ساز دەكرێت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو خانمە گۆرانیبێژە پێشتر خۆشەویستی خۆی بۆ یانەی بارسێلۆنا دەربڕیوە و بە درێسی یانە كەتەلۆنیاییەكە وێنەكانی لە سۆشیاڵ مێدیا بڵاوبووەتەوە.
كلیان ئێمباپێ تەمەن 25 ساڵ، بە رەسەن كامیرۆنییە، بەڵام لە پاریس لە دایكبووە، لەگەڵ تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی مۆناكۆ دەركەوت، لەگەڵ ئەو یانەیە درەوشایەوە و لە كۆی 60 یاری، 27 گۆڵ و 16 ئاسیستی كرد، دواتر لە هاوینی 2018 روویكردە یانەی پاریس سانجێرمان بە گرێبەستێكی 180 ملیۆن یۆرۆ، دوای 7 وەرز لەگەڵ یانە پاریسییەكە لە 308 یاری، 256 گۆڵ و 108 ئاسیستی كرد.

.

 

Fly Erbil Advertisment