بۆ بابەتی زمانی ئینگلیزی دوو نمرە بە قوتابیانی پۆلی 12 دەدرێت
لێژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەڵەیەکی تایپیی ئەمڕۆی پرسیارەکانی بابەتی زمانی ئینگلیزی، دوو نمرە بە تەواوی قوتابیان دەدرێت.
چوارشەممە 10ـی تەمووزی 2024، شەشەم تاقیکردنەوەی وانەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە وانەی ئینگلیزی کرا، بەپێی ڕاگەیاندراوێکی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی، ئەمڕۆ هەڵەیەکی تایپ لە پرسیارێکی زمانی ئینگلیزی‌دا کراوە، بەهۆی ئەو هەڵەوە، دوو نمرەی پرسیارەکان بە هەموو قوتابیان دەدرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به ده‌ست كوردستان24ـوه گه‌یشتوون، كۆی ئه‌و قوتابییانه‌ی به‌شداری تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانیان کردووە 122،015 قوتابین و به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵ دابه‌ش كراون.
سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له به‌شه جیاوازه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان دەکەن و به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كراون.
هه‌روه‌ها له پارێزگای سلێمانی 27 هه‌زار و 376 قوتابی له 423 هۆڵ، له پارێزگای دهۆك 28 هه‌زار و 285 قوتابی له 525 هۆڵ، له گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 قوتابی له 98 هۆڵ، له هه‌ڵه‌بجه هه‌زار و 794 قوتابی له 39 هۆڵ، له سۆران حه‌وت هه‌زار و 294 قوتابی له 130 هۆڵ، له ڕاپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 قوتابی له 105 هۆڵ و له زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 قوتابی له 115 هۆڵ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان دەکەن.