كه‌مال وه‌رتی: سه‌باره‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕێكاره داراییه‌كان و سیسته‌می باج ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه

به‌ڕێوه‌به‌ری باج و ده‌رامه‌ت سه‌باره‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕێكاره داراییه‌كان و سیسته‌می باج له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ند ڕێككه‌وتنێكی گرنگیان كردووه و سوودی بۆ گشتی ده‌بێت؛ ده‌شڵێت "ڕێكخستنه‌وه‌ی باج بابه‌ت و مژارێكه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین كاری له‌سه‌ر كراوه".
چوارشممه 10ـی ته‌ممووزی 2024، كه‌مال وه‌رتی، به‌ڕێوه‌به‌ری باج و ده‌رامه‌ت له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی "ڕێكخستنه‌وه‌ی باج بابه‌ت و مژارێكه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و له ماوه‌ی كابینه‌كه‌یشدا زۆرترین كار كراوه".
كه‌مال وه‌رتی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد "له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕێككه‌وتن و دانیشتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كراوه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی باج، بۆ نموونه پێشتر پاكانه‌ی باجی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه كاری پێ نه‌ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته كاری پێ ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری باج و ده‌رامه‌ت له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی "پێشتر كارگه‌كان كه به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌برد، كێشه‌یان بۆ ساز ده‌كرا، به‌ڵام له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێككه‌وتنه نوێیه‌ی كراوه، ئه‌م كێشه‌یه‌یش چاره بوو".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد "تیمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تیمی حكوومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به باج چه‌ند ڕێككه‌وتنێكی دیكه‌یان كردووه، له‌وانه پێدانی سووته‌مه‌نی به‌و كارگانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن به هه‌مان ئه‌و نرخه‌ی به‌و كۆمپانیانه ده‌درێت كه له عێراق كار ده‌كه‌ن".