هانزی فلیك یەكەمین هەنگاوی بەرەو وەرزی نوێ هاویشت

له یاریگه‌ی تیتۆ ڤیلانۆڤای تایبه‌تی به راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا هانزی فلیكی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه به ئاماده‌بوونی ئه‌و یاریزانانه‌ی بانگهێشتی یۆرۆ و كۆپا ئه‌مریكا نه‌كران له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی لاوی لاماسیا یانه‌كه ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌رزی نوێ كرد.
ئانسۆ فاتی كه ئه‌م هاوینه گه‌ڕاوه‌ته‌وه یانه‌كه هاوشانی گاڤی كه له پێكانه درێژخایه‌نه‌كه‌ی چاكبووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ڤیتۆر رۆكی به‌شدارییان له راهێنانه‌كان كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش لینگلێنت و رۆمیۆ و ئینیگۆ مارتینیز بینران و له راهێنانه‌كان به‌شداربوون كه دیار نییه چه‌ند یاریزانی وه‌رزی رابردوو له پێكهاته‌كه‌ی هانزی فلیك ده‌مێننه‌وه و له هاوینیش چه‌ندین یاریزان ده‌گوازنه‌وه ریزه‌كانیان، بڕیاریشه بارسێلۆنا رۆژی 27ـی ئه‌م مانگه گه‌شتی ئه‌مریكا بكات و به‌شداریی له سێ یاریی دۆستانه بكات.
بڕیارە بارسێلۆنا له رۆژی 31ـی ئه‌م مانگه له یارییه‌كی دۆستانه رووبه‌رووی مانچێسته‌ر سیتی ده‌بێته‌وه و دواتریش له رۆژی چواری مانگی هه‌شت له كلاسیكۆی ئیسپانیا رووبه‌رووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.
له دوایین یاریی دۆستانه بارسێلۆنا له ئه‌مریكا رۆژی حه‌وتی مانگی هه‌شت رووبه‌رووی ئه‌یسی میلان ده‌بێته‌وه و كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی له ئه‌مریكا ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا.
وه‌كو كولتوری ساڵانه‌ی یانه‌كه بارسێلۆنا دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسپانیا له یاریی جامی خوان گامبه‌ر رووبه‌رووی یانه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا دیارنییه كام یانه ئه‌م یارییه به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ده‌كات.
بڕیاریش بارسێلۆنا له رۆژی 17ـی مانگی هه‌شت له یه‌كه‌مین یاریی وه‌رزی نوێی لالیگا له یاریگه‌ی مێستایا رووبه‌رووی ڤالێنسیا ببێته‌وه.
