وەبەرهێنان و پرۆژە گەشتیارییەکان ئابووریی ئیدارەی سۆرانیان بوژاندووەتەوە

له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاسانكاریی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌ڤه‌ری سۆران بووژانه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیووە و كه‌رتی گه‌شتیاریش پشكی شێری پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی به‌ركه‌وتووه و بە ڕوونی كاریگه‌ریه ئابوورییه‌كانی ده‌ركه‌وتوون.
دلڤان عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سۆران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ساڵ و نیوێکە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەبەرهێنان لە سۆران هاتووتە کایەوە، بەربەرستە ڕۆتینییەکان کەم کراونەتەوە و ئێستە هەشت پڕۆژە لە جێبەجێکردن دان، کە چوار لەم پڕۆژانە گەشتیارین و دوو پێشەسازیی و یەکیشیان پەروەردەیە.
به‌راورد به‌ساڵانی پێشوو كه‌رتی گه‌شتووگوزار بوژانه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیووه و كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كانی به‌ڕوونی ده‌بینرێن و هاتنی گه‌شتیاریش له‌م سنووره له هه‌ڵكشانه.
د. فه‌یسه‌ل سادق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران گوتی: ڕێژەی هاتنی گەشتیاران چەند بارە زیادی کردووە و سەرباری ئەوەش گۆڕانێکی دیکەش درووست بووە لەم چەند ساڵە کە زیارەتکار و سەردانیکار و گەشتیار بە یەک چاو تەماشا دەکران، ئێستا دڵمان بەوە خۆشە ڕێژەی گەشتیاری ڕاستەقینە زیادی کردووە کە بە کردەیی گەشتیارن و شەو مانەوەیان هەیە لە ئیدارەی سۆران لە هەر چوار وەرزی ساڵ و بەتایبەتیش زستان و هاوین.
سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ناسراوه و 540 ناوچه‌ی گه‌شتیاری هه‌یه كه له 35%ـی ناوچه‌گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و 80%ـی گه‌شتیاری هه‌ولێری پایته‌خت و 30%ـی ناوچه‌گه‌شتیارییه‌كانی هه‌موو عێراق پێك دێنێت و ساڵانه پتر لە یه‌ك ملیۆن و نیو گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌ن.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی، هەمەجۆرکردنی داهات، دروشمی سەرەکیی کارنامەکەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، بوژانەوەی خێرای کەرتی گەشتیاری لەم دەڤەرە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم کابینەیە دروشمی كرده کردار.