مەهدی تارەمی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلان كرد

مەهدی تارمی هێرشبەری ئێرانی نوێی یانەی ئینتەر میلان
مەهدی تارمی هێرشبەری ئێرانی نوێی یانەی ئینتەر میلان

مەهدی تارەمی هێرشبەری ئێرانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی، بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاوە کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، لەگەڵ مەهدی تارەمی هێرشبەری ئێرانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی گەیشتنە رێککەوتن و ئەو یاریزانە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پۆرتوگاڵیەکە، بێ بەرامبەر و بۆ ماوەی سێ وەرز پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کرد.
سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن، هیرشبەرە ئێرانیەکە، ساڵانە سێ ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی پێدەدرێت.
تارەمی ساڵی 2020 پەیوەندی بە پۆرتۆ کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە، بەشداری 182 یاریکرد و توانی 91 گۆڵ و 56 ئاسیست بکات.

.
.

 

Fly Erbil Advertisment