مانگانە نزیکەی ملیارێک لیتر بەنزین لە عێراق دەسووتێنرێت

بەغدای پایتەختی عێراق
بەغدای پایتەختی عێراق

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق ئامارێکی لە بارەی بڕی ساخکردنەوە و سووتاندنی بەنزین لە یەک مانگدا بڵاوکردووەتەوە و ئاشكرای کردووە، تەنیا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو نزیکەی یەک ملیار بەنزین لە بەنزینخانەکان دابەش کراوە.

حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بڕی بەنزینی فرۆشراو لە دەروازەکانی بە بازاڕکردن و وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەی نۆرماڵ، باشکراو و سوپەر لە مانگی حوزەیران 977 ملیۆن لیتر بەنزین ساغ کراوەتەوە.

بڕی فرۆشی بەنزیکی باشکراو و ئاسایی و سوپەر گەیشتووەتە نزیکەی 977 ملیۆن لیتر و بڕی نەوتی گازی هەردوو جۆری ئاسایی و قورس گەیشتووەتە 947 ملیۆن لیتر. هەروەها فرۆشتنی گازوایل بە هەردوو جۆری سووک و قورسەکەیەوە 947 ملیۆن لتر بووە.

سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی سپی لە ڕاگەیەندراوی کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان هاتووە، هەر لە مانگی ڕابردوو 45 ملیۆن لیتر نەوتی سپی فرۆشراوە، بەڵام لە سووتەمەنییەکانی دیکەدا بە هەرسێ ئاستی نۆڕماڵ، باشکراو و سوپەر بڕی یەک ملیار و 335 ملیۆن لیتر فرۆشراوە، هەروەها نزیکەی 15 ملیۆن لیتر سووتەمەنی لەلایەن فڕۆکە مەدەنیی و سەربازییەکان سووتێندراوە.