یەكەمین لێدوانی ئێمباپێ لەبارەی هاتنی بۆ ریال مەدرید

فلۆرێنتینۆ پێرێز و كلیان ئێمباپێ
فلۆرێنتینۆ پێرێز و كلیان ئێمباپێ

دواجار خەونەکەی كلیان ئیمباپێ و هاندەرانی ریال مەدرید بووە راستی، ئیمباپێ هاتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ و درێسی شایانەکانی پۆشی، ئەستێرە فەرەنسییەكە لە یەكەمین لێدوانی دا گوتی: لە تۆپی پێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشەوای منە.
بە ئامادەبوونی زینەدین زیدان و 80 هەزار هاندەر و خانەوادەكەی، دواجار ئیمباپێ لەلایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزەوە پێشکەشی هاندەران کرا، لە مەراسیمەکەدا فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید یادی ئەو رۆژەی کردەوە کە زیدان پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و ئیمباپێش هەست و خۆشیەکانی لەم رۆژە نەشاردە.

.

 

پێرێز: ئێرە شوێنی ئەفسانەكانە
فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدرید لە مەراسیمی ناساندی ئێمباپێ رایگەیاند ریال مەدرید یانەیەكی گەردوونییە، گوتیشی: خۆشەویستم کیلیان بە خێربێیت بۆ باشترین یانەی مێژوو، ئێرە شوێنی ئەفسانەکانە، ئەمە ساتێکی مێژووییە، خۆشحاڵم جارێکی دیکە ئەستێرەیەکی نوێ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەناسێنین.
پێرێز گوتیشی: ئەم یانەیە گەردوونیە و خاوەنی زۆرترین هاندەرە لەسەر ئاستی جیهان، لێرە دەجەنگین لە پێناو بردنەوە، هیچ بژاردەیەکمان جگە لە بردنەوە نیە، ساتێکی خۆشە هەمان هەستم هەیە کاتێک زیدان پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، هیواخوازم لێرە خەونەکانت بکەیە راستی و زۆرترین ناسناو ببەیتەوە، سوپاسی زیدان دەکەین هاوکاربوو لە گواستنەوەی ئیمباپێ بۆ ریال مەدرید.

.
.

ئێمباپێ: زوو بمخەنە گرووپی واتسئەپی ریال مەدرید
كلیان ئێمباپێ لە یەكەمن كۆنگرەی رۆژنامەوانی دا بە پێكەنینەوە رایگەیاند هێشتا نەیانخستووەتە نێو گرووپی واتسئەپی ریال مەدرید، گوتیشی: پێشتر ڤینسیۆس جۆنیۆر داوای لێكردووە پەیوەندی بە ریال مەدرید بكات، ئێستا لێرەم و ئامادەم لە پێناو ریال مەدرید گیانی خۆم فیدا بكەم.
ئیمباپێ دەشڵێت: خۆشحاڵم لەو یانەیەم کە خەونی مندالی من بووە، سوپاسی سەرۆک پێرێز دەکەم هەوڵی بۆ گواستنەوەی مندا، سوپاسی مەدریدیەکان دەکەم، ئەوان پێشوازیەکی سەرسوڕهێنەریان لە من و خانەوادەكەم کرد، سوپاسی خانەوادەکەم دەکەم یارمەتیدەری منن، ریال مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە، دەمەوێت خەونەکانم لێرە بکەمە راستی، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە و لە خەیاڵم دەمینیتەوە، رۆژێكدا دێت ئەم ساتەی ئێستام بۆ منداڵەكانم دەگێرمەوە.
ئێمباپێ لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا داوای لە منداڵەكان كرد بێهیوا نەبن و دەتوانن رۆژێكدا بێت وەكو من بە خەونەكانیان بگەن و درێسی ریال مەدرید بپۆشن.

.

 

كلیان ئێمباپێ تەمەن 25 ساڵ، بە رەسەن كامیرۆنییە، بەڵام لە پاریس لە دایكبووە، لەگەڵ تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی مۆناكۆ دەركەوت، لەگەڵ ئەو یانەیە درەوشایەوە و لە كۆی 60 یاری، 27 گۆڵ و 16 ئاسیستی كرد، دواتر لە هاوینی 2018 روویكردە یانەی پاریس سانجێرمان بە گرێبەستێكی 180 ملیۆن یۆرۆ، دوای 7 وەرز لەگەڵ یانە پاریسییەكە لە 308 یاری، 256 گۆڵ و 108 ئاسیستی كرد، ئێمباپێ لە هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس كۆتایی هات و بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدرید.

.
.