داهاتووی نه‌سری یه‌كلایی بووه و له مانچێسته‌ر سیتی ده‌ڕوات
له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی ئیسپانیا رێككه‌وتووه
سه‌میری نه‌سڕی هاوشێوه‌ی جۆی هارت و ویلفرید بۆنی به‌ر لێشاوی ده‌ركردنی گواردیۆلا كه‌وت، بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌ره‌و لالیگا ئیسپانیا بكه‌وێته ڕێ.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سكای سپۆرتسی ئینگلیزی، ناوه‌ڕاستكاره فره‌نساییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كه‌ی خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری ئارجێنتینی یانه‌ی سێڤییا ده‌كات.
سه‌میر نه‌سڕی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی مارسیلیا ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2008 په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵ كرد، دوای 2 ساڵ له‌و یانه‌یه كۆچی كرد و به‌ره‌و مانچێسته‌ر سیتی هات، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی پێپ گواردیۆلاش ئه‌و یاریزانه ره‌نگه جانتایه‌كه ببپێچێته‌وه و به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه بڕوات.
