ئه‌مینداری فه‌توا له خانه‌ی فه‌توای میسر: موسڵمانان ده‌توانن تاوه‌كوو پێش نیوه‌ڕۆ نوێژی به‌یانی بكه‌ن

ئه‌مینداری فه‌توا له خانه‌ی فه‌توای میسر ئاماژه به‌وه ده‌كات، مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌بێت پابه‌ندی ڕێكخستنی كاته‌كانی نووستن و ئاگه‌یی بێت؛ ده‌شڵێت، مرۆڤی موسڵمان ده‌توانێت ته‌نانه‌ت تاوه‌كوو پێش نیوه‌ڕۆیش نوێژی به‌یانی بكات ئه‌گه‌ر له خه‌ودا مابوو.
شێخ عوه‌یزه عوسمان، ئه‌مینداری فه‌توا له خانه‌ی فه‌توای میسر له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له سه‌فه‌ردا بووه و بیلالی حه‌به‌شی ڕاسپاردووه بۆ چاودێریكردنی كات، به‌ڵام دواتر پێغه‌مبه‌ر و بیلال و هاوه‌ڵانی دیكه خه‌وتوون و ڕۆژیان به‌سه‌ردا بووه‌ته‌وه، كه له خه‌و هه‌ستاون، نوێژی به‌یانیان كردووه.
شێخ عوه‌یزه عوسمان ڕوونی كردووه‌ته‌وه، پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی به هه‌مان شێوه‌ی نوێژی به‌یانی، دوای ئه‌وه‌ی له خه‌و هه‌ستان ده‌ستنوێژیان شووشتووه و دوو ڕكات نوێژی ده‌ستنوێژیان كردووه و دواتر نوێژی به‌یانیان كردووه.
ئه‌مینداری فه‌توا له خانه‌ی فه‌توای میسر گووتویه‌تی، موسڵمان ئه‌گه‌ر له خه‌ودا مایه‌وه و دواتر ڕۆژی به‌سه‌ردا بووه‌وه، ده‌توانێت تاوه‌كوو كاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕۆیش نوێژی به‌یانی بكات و دروسته.
ناوبراو به پێویستیشی زانیوه مرۆڤ به گشتی و موسڵمانان به تایبه‌تی پابه‌ندی كاته‌كانی نووستن و هه‌ستان بن و سیسته‌می ژیانیان ڕێك بخه‌ن، به‌تایبه‌ت له شه‌واندا بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست بن و ئه‌ركه ئایینیی و دنیاییه‌كانیشیان به باشتر به جێ بهێنن.