بە وێنە.. خانمێكی بەرپرسی پاریس چالێنجی مەلەكردنی دەست پێ كرد

ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس وەڵامی ئەو گومانانەی دایەوە کە دەگوترا ئاوی سێن لە پاریس پاک نییە و هۆکارە بۆ نەخۆشی، سەرۆکی شارەوانی پاریس وەک وەڵامێک خۆی خستە ناو ئاوەکە و مەلەوانی تێدا کرد.
جەند رۆژێک بۆ دەستپیکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیادی پاریس ماوە، بەشێک لە میدیاکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوی کردەوە رووباری سین لە پاریس ئاوەکەی پاک نییە و هۆکارێکە بۆ ئەوەی خەڵکی تووشی نەخۆشی بن، ئەمەش کاریگەری لەسەر گەشتیاران دەکات و رەنگە ببێتە هۆکاریک خەڵکی کەمتر بۆ یارییەکانی ئۆڵمپیك سەردانی پاریس بکات.
لە پێناو رەواندنەوەی ئەم گومانە، ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس و بەرپرسیکی باڵای ئۆڵمپیك سەردانی رووباری سێنیان کرد و مەلەوانیان لەم رووبارە کرد، هیدالگۆ بەڵینەکەی بردە سەر کە ماوەیەک لەمەوبەر گوتی: دەیسەلمینم کە ئاوی رووبارەکە ئەوەندە پاکە بە ئاسانی بتوانی مەلەوانی تێدا بکەی و کاریگەری خراپ دروست نەکات.
بریارە بەشێک لە ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵمپیكی پاریس لەسەر رووباری سێن ساز بکرێت، بۆیە بەلای بەرپرسانی پاریس گرنگە ئەم گومانانە نەمینێت، سەرۆکی شارەوانی پاریس خۆی خستە ناو رووبارەکە، ئەم كارەش بووە بابەتی گەرمی میدیاکان و گومانەکانی پیسی و خراپی ئەم ئاوەیان بەدرۆخستەوە، جگە لەم تۆنی ئیستانگۆت سەرۆکی یارییەکانی ئۆڵمپیكی پاریس، هاوكات مارک گۆڵێم نوێنەری حکومەتی فەرەنسا بەشدارییان لەم چالنجە کرد و خۆیان خستە نێو رووباری سین.
بڕیارە ئۆڵمپیكی هاوینەی 2024 لە رۆژی 26ـی ئەم مانگە لە پاریس دەست پێ بكات و تا رۆژی 11ـی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت و ماوەی 17 رۆژ دەخایەنێت.



