ریال مەدرید گرێبەستی لوكا مۆدریچی نوێكردەوە

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ ساڵێكی دیكە گرێبەستی ناوەراستكاری كرواتی لوكا مۆدریچی نوێكردەوە، بەپێی برگەیەك لە گرێبەستە نوێیەكەی كارڵۆ ئانچیلۆتی وەكو یاریزانی یەدەگ پشتی پێ دەبەستێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمی دا رایگەیاندووە لوكا مۆدریچ بۆ وەرزی 2024 ـ 2025ـیش لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوام دەبێت، ئەمەش لە كاتێكدایە مۆدریچ لەگەڵ دەستپێكی ئەم وەرزەی خولەكانی ئەورووپا تەمەنی دەبێتە 39 ساڵ.
بە گوێرەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا، لە بڕگەیەكی گرێبەستەكەی مۆدریچ دا هاتووە ئەو یاریزانە بەشێوەی یەدەگ بۆ وەرزی داهاتوو لە لایەن كارڵۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەكە پشتی پێ دەبەسترێت.
لوکا مۆدریچ 12 ساڵ لەمەوبەر لە یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید كرد، لەگەڵ مێرنگی لە كۆی 533 یاریی، 39 گۆڵ و 86 ئاسیستی تۆمار كردووە و 26 ناسناویشی لەگەڵ یانەكە بردووەتەوە لە نێویاندا 6 ناسناوی چامپیۆنزلیگی لەخۆگرتووە.
