لاوەند مەموندی: ژمارەی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر زیادی کردووە

لاوەند مەموندی، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان
لاوەند مەموندی، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان، گوتی: لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان زیاتر لە 900 کۆمپانیا، بریکار و نووسینگەی فڕۆکەوانیمان هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ڕەخساندنی دەرفەتی کاری زۆر بۆ هاووڵاتییان.

لاوەند مەموندی، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەم ساڵ هێڵی ئاسمانییەکان ژمارەی گەشتەکانیان بۆ هەولێر زیاد کردووە، بەم هۆیەش جووڵەی گەشتیاری و بازرگانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر زۆر زیادی کردووە.

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان، ڕاشیگەیاند: نزیکەی 200 کۆمپانیا، نووسینگە، بریکاری فڕۆکەوانی و گەشتیاری بۆ مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت دەستیان بە مامەڵەکانیان کردووە لە زووترین کاتدا مامەڵەکانیان تەواو دەکرێن و مۆڵتیان پێ دەدرێت.

ناوبراو دەڵێت: لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان زیاتر لە 900 کۆمپانیا، بریکار و نووسینگەی فڕۆکەوانیمان هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ڕەخساندنی دەرفەتی کاری زۆر بۆ هاووڵاتییان.

جەختی لەوەش کردەوە، لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری عێراق هەماهەنگییان کردووە بۆ کردنەوەی لقی کۆمپانیاکان لە ناوچەکانی دیکە.