عه‌زیز ئه‌حمه‌د: له‌م نزیكانه ئامێری (POS) بۆ بەشداربووانی هەژماری من لە بەنزینخانە و چێشتخانەکان دادەنرێت

K24 - هەولێر:
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی هه‌ژماری من و په‌سندكردنی بانكه به‌شداربووه‌كانی، ڕێژه‌ی خۆ تۆمار كردن له پارێزگای سلێمانی به‌راورد به شوێنه‌كانی دیكه له هه‌مووان زیاتر بووه و تا دێ زیاتریش ده‌بێت.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریی له به‌رنامه‌ی ئێكس كه له لایه‌ن كۆڤان عیزه‌ت له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، جه‌ختی كرده‌وه، هیچ بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌و قسه و گومانانه نییه، كه ده‌گوترێت حكوومه‌ت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی پشت به هه‌ژماری من ده‌به‌ستێت و له‌م ڕێگه‌یه‌وه قه‌رزه‌كانی كه له لای مووچه‌خۆر یان هاووڵاتییه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ڕوونیشی كرده‌وه، حكوومه‌ت به‌بێ پرسی هاووڵاتیی و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه و ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی، هیچ پاره‌یه‌ك له هه‌ژماره‌كه‌ی نابات.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه به‌ڵگه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، وه‌رگرتنی مووچه بووه له لایه‌ن په‌نجا هه‌زار مووچه‌خۆر له ڕێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه له مانگی ڕابردوودا، هه‌روه‌ها پزیشكان و فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له هه‌ولێر ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه مووچه له ڕێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه وه‌رده‌گرن و هیچ پاره‌یه‌ك له مووچه‌كانیان نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه.
ناوبراو دووپاتیشی كرده‌وه، هیچ بنه‌ما و ڕێسایه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته نییه، ته‌نانه‌ت هیچ یاسا و ڕێنماییه‌ك نییه ڕێگه به حكوومه‌ت بدات مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆران بكات.
حكوومه‌ت ناتوانێت هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك له هه‌ژماری بانكیی هاووڵاتییان ببات
عه‌زیز ئه‌حمه‌د گوتیشی، نزیكه‌ی 500 هه‌زار مووچه‌خۆری مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك سه‌ره‌تای پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ته‌نیا مووچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی تۆمار كراوه، سه‌باره‌ت به ژماره‌ی به‌شداربووان كه خۆیان له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆمار كردووه، له سلێمانی تاوه‌كوو ئێسته ڕێژه‌كه گه‌یشتووه‌ته 30%، هه‌روه‌ها له هه‌ولێر 96% و له دهۆكیش 88%ـه. گوتیشی، له سلێمانی تا ئێسته 53 هه‌زار كه‌س خۆیان له پرۆژه‌كه تۆمار كردووه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، سیسته‌می بانكی و هه‌ژماری من پرۆسه و ئه‌زموونێكی نوێیه له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێویست ده‌كات بوار به حكوومه‌ت و هاووڵاتی بدرێت متمانه بۆ ئه‌م پرۆسه و ئه‌زموونه دروست بكه‌ن و به ده‌ست بهێنن.
سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م ساڵ هه‌ژماری بانكییان بۆ ده‌كرێته‌وه
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، حكوومه‌تی فیدراڵ دانی به‌وه‌دا ناوه كه بڕیاری دادگه‌ی فیدراڵی سه‌باره‌ت به هه‌ژماری من جێبه‌جێ ناكرێت و توانای جێبه‌جێكردنی نییه.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به نیشتمانیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران له عێراق به ده‌ست بانكیی ناوه‌ندییه‌وه‌یه، هه‌ر ئه‌و بانكه به فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی داوه و پشتگیری له هه‌ژماری من ده‌كات و هه‌ڵاواردن (إستثناء)ـی بۆ كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك بانكی ناوه‌ندیی به پێویستیان زانیوه ئه‌م بابه واته بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی ده‌بێت چاره بكرێت.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د جه‌ختیشی كرده‌وه، هیچ شاراوه‌ییه‌ك له گرێبه‌ستی بانكه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران له پرۆژه‌ی هه‌ژماری مندا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌م گرێبه‌ستانه هاوشێوه‌ی هه‌مان گرێبه‌سته‌كانی (توطین)ـه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌تی، ڕوونیشی كرده‌وه، گرێبه‌ستی هه‌ر هه‌شت بانكه به‌شداربووه‌كه‌ی هه‌ژماری من به زمانی عه‌ره‌بی و هه‌مان گرێبه‌سته‌كانی (توطین)ـه كه له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه دانراوه و په‌سند كراوه.
ناوبراو گوتیشی، پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له ڕووی داراییه‌وه ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌باته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو و نوێوه، جگه له سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه، ئاڵته‌رناتیڤێكی دیكه بۆ بواری دارایی و شه‌فافیه‌ت نییه، ئه‌مه‌یش به پشتیوانی و هاوكاریی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیشی كرده‌وه، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌بێت هه‌ژماری بانكییان بۆ بكرێته‌وه.
له كاتێكی نزیك ئامێری (POS) بۆ بەشداربووانی هەژماری من لە بەنزینخانە و چێشتخانەکان دادەنرێت
عمووله‌ی وه‌رگرتن له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ته‌نیا دوو هه‌زار 500 دیناره، به‌ڵام له پرۆژه‌ی (توطین) به گوێره‌ی بڕی مووچه‌ی مووچه‌خۆر ده‌گۆڕدرێت، به شێوه‌یه‌ك له شه‌ش هه‌زار ده‌ست پێ ده‌كات، تا ده‌گاته 18 هه‌زار دینار. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری من به‌بێ به‌رانبه‌ره له كاتێكدا كردنه‌وه‌ی (توطین) 15 هه‌زار دیناره.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د گوتیشی، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئامێری پێدانی پارە (POS) له به‌نزینخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا پاره‌ی به‌نزین و سووته‌مه‌نی به كارت بدرێت، كه ئه‌مه بۆ چێشتخانه‌كانیش هه‌مان شت ده‌بێت.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌یش كرد، (ئای تی ئێم)ـه‌كان هیچ كێشه‌یان تێدا نییه و هاووڵاتی هه‌موو كات بۆی هه‌یه بچێت پاره‌كه‌ی ڕابكێشێت، ئاساییشه ئه‌و ئامێرانه پاره‌یان تێدا نه‌مێنێت، به‌ڵام بانكه‌كان تیمی گه‌ڕۆكیان هه‌یه و پاره‌داریان ده‌كه‌نه‌وه و پڕیان ده‌كه‌نه‌وه. ڕوونیشی كرده‌وه، هاووڵاتی ده‌توانێت له هه‌ر شوێنێك مه‌به‌ستی بێت پاره ڕابكێشێت.
مووچه‌خۆران ده‌توانن له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه بانكه‌كانیان بگۆڕن
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، به پێی سیسته‌می كۆنی پێدانی مووچه، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زاره، ته‌نیا له 94 بانكی حكوومی مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام له سیسته‌می هه‌ژماری مندا تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م ساڵ له هه‌زار شوێن مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، واته تا كۆتایی ئه‌م ساڵ 1000 ئامێری ئای تی ئێم داده‌نرێت.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د جارێكی دیكه دووپاتی كرده‌وه، تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م ساڵ یه‌ك ملیۆن مووچه‌خۆر له هه‌ژماری من تۆمار ده‌كرێن، له كاتێكدا (توطین) كه له 2016ـوه ده‌ستی پێ كردووه، تا ئێسته نه‌یتوانیوه مووچه‌ی حه‌وت ملیۆن مووچه‌خۆری عێراق تۆمار بكات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، دوامۆڵه‌ت بۆ تۆماركردنی مووچه‌خۆری مه‌ده‌نی له هه‌ژماری مندا له پارێزگای هه‌ولێر تاوه‌كوو 1ـی ئه‌یلوول ده‌بێت، واته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر یان مووچه‌خۆری مه‌ده‌نی له مانگی ئه‌یلووله‌وه به پاره‌ی كاش له بانكه‌كان دابه‌ش ناكرێت و ده‌بێت ئه‌مه ڕوو بدات، چونكه پرۆژه‌كه سه‌ره‌تا له هه‌ولێر ده‌ستی پێ كردووه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له باره‌ی هه‌ژماری من سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بكه‌ن، هاوكات ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره 1991ـوه بكه‌ن له سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری هه‌ژماری من، كه تا ئێسته 60 هه‌زار كه‌س په‌یوه‌ندی پێ كردووه و ڕوونكردنه‌وه و زانیاری پێویستی پێ دراوه.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕاكێشایه‌وه، كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌توانن بانكه‌كانی خۆیان كه به‌شداری هه‌ژماری منیان كردووه، بگۆڕن. واته له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه گۆڕینی بانك له لایه‌ن به‌شداربووانی هه‌ژماری منه‌وه ئازادانه ده‌بێت. گوتیشی، هه‌ژماری من بۆ ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنی بانكه‌كان مووچه‌خۆرانی سه‌رپشك كردووه و ده‌شتوانن بیگۆڕن.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه، گرێبه‌سته‌كانیان له بانكه‌كان به ئه‌لیكترۆنی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خۆتۆماركردنه‌كه به خێرایی بڕوات، به‌شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی كه‌متر له پێنج خوله‌ك ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه ڕۆتین كه‌م ببێته‌وه و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یش ئه‌وه بووه.
پرۆسه‌ی ئه‌زموونیی تۆماركردنی خانه‌نشینان له هه‌ژماری من ده‌ستی پێ كردووه
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جیدییه له‌وه‌ی پرسی دارایی و بانكی له هه‌رێمی كوردستان كه سیسته‌مێكی كۆنه، بۆ قۆناغێكی نوێ وه‌ربچه‌رخێ؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌به‌ستیه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌كی گونجاو و شایسته بگاته مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان؛ گوتیشی، سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌زموونی تۆماركردنی خانه‌نشینان له هه‌ژماری من ده‌ستی پێ كردووه.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌بێت هه‌ر فه‌رمانگه و وه‌زاره‌تێك پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ئاگه‌دار بكاته‌وه سه‌باره‌ت به‌و خانه‌نشینانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه فۆرمێكی ئه‌لیكترۆنیان ئاماده كردووه بۆ تۆماركردنیان به شێوه‌ی ئۆنلاین.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سیی خانه‌نشین به شێوه‌ی ئۆنلاین خۆی تۆمار ده‌كات، مه‌رجه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی زیندوو ئیمزاكه‌ی بكات.
ڕوونیشی كرده‌وه، سه‌باره‌ت به تۆماركردنی خانه‌نشینان سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌زموونی ده‌ستی پێ كردووه و ڕێژه‌ی خۆ تۆماركردنیش تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 70%.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه هیچ پاساوێك نه‌ماوه تاوه‌كوو به‌غدا مووچه نه‌نێرێت، به‌تایبه‌ت كه دۆسیه‌ی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ و ته‌نانه‌ت (توطین)ـیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ چاره كراوه و به‌ڵگه‌یش ناردنی مووچه‌یه له لایه‌ن به‌غداوه له مانگه‌كانی ڕابردوودا.
سه‌باره‌ت به هه‌ردوو بانكی ڕه‌شید و ڕافیده‌ین گوتی، خودی بانكی ناوه‌ندیی عێراق تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و دوو بانكه هه‌یه. گوتیشی، هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان بانكه حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بانكه حكوومییه‌كانی عێراق نییه. ڕوونیشی كرده‌وه، دادگه‌ی فیدراڵی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ژماری من، ناوی بانكی ڕه‌شید و ڕافیده‌ینی نه‌هێناوه.
پرۆژەی هەژماری من بریتییە لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران (توطين رواتب)، جگە لە دەستڕاگەیشتنی مووچە بە ئاسانترین شێوە، فەرمانبەر دەتوانێت هەر کات و لە هەر کوێ بێت مووچەکەی ڕابکێشێت و سوودمەند بێت لە خزمەتگوزاری کڕین و فرۆشتن لە ڕێی سیستمی ئۆنلاین و دەتوانێت بە ئاسانترین شێوە پارە بنێرێت و پارەش بخرێتە سەر هەژمارەکەی، ئەوە جگە لە سوودمەند بوون لە چەندان قەرز و پێشینەی بانکەکان بۆ هاوسەرگیری و خانووبەرە و چەندین بواری تر، هه‌روه‌ها هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت دەسەڵاتی بەسەر هەژمارەکەیەوە هەبێت و هەر کات بیەوێت دەتوانێت تەواوی مووچەکەی ڕابکێشێت.
پرۆژەی هەژماری من و بانکە بەشداربووەکان لە لایەن بانکیی ناوەندیی عێراقەوە دانپێدانراون، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش جەخت دەکاتەوە، (هەژماری من) گشت مەرج و پێداویستییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی جێبەجێ کردووە.
پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی، پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە.
ئامانجی پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە، تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بکاتەوە، بەمەیش کەرتی بانکیی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەبات و تۆڕی بڵاوبوونەوەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە هەموو ناوچە و شارەکان فراوانتر بکات.
به پێی ئامارەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 500 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.
ژمارەی بانکە بەشدارەکانی پرۆژەی هەژماری من تاوەکوو ئێستا هەشت بانکە و هەریەکە لە بانکەکانی، ئاڕتی، جیهان، بەغدا، بی بی ئەی سی (بانكێكی لوبنانییه)، بانکی ئەهلیی عێراقی، بانکیی ئیسلامیی عێراقی، بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) و بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لەخۆ دەگرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، زیاتر لە 50 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی "هەژماری من" و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە "ATM"ـەوە مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرگرت. وه‌ك عه‌زیز ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ كردووه، چاوەڕێ دەکرێت، ژمارەکە بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی تەمووز بگاته 100 هه‌زار.