عێراق.. بە قاچاخ بردنە دەرەوەی دۆلار بەردەوامەوە

دۆسیه‌ی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی له‌ناویشیان بابه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له عێراق به‌رده‌وامه و تا ئێستاش دیارترین ئاڵنگاری به‌رده‌م كاری حكوومه‌تەکەی سوودانییە.
بە گوتەی چاودێران و بازرگانانی عێراقی، جیاوازی له نێوان بەهای دۆلار له بانكی فیدراڵ، شێوازێكی دیكه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یه و هه‌رچه‌ند ڕێژه‌ی ئه‌و سپیكردنه‌وه‌یه كه‌میش بووبێته‌وه، به‌ڵام تاوەکوو ئێستاش له عێراق بەشێوەیەکی فراوان دەستاو دەستی پێ دەکرێت و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م مامه‌ڵه نه‌ختینه‌ییه‌كان دروستکردووە.
به چەند ڕێگه‌یەکی جیاواز، سپیكردنه‌وه‌ی پاره له عێراق دەکرێت، ئه‌گه‌ر له بەراورد بە پێشتر كه‌متریش بووبێته‌وه، به‌ڵام حاڵەتەکە هه‌ر به‌رده‌وامه و بە تایبەت لە کڕین و فرۆشتنەوەی دۆلار لە نێوان بانک و بازاڕی ئازاد جیاوازییه‌کی زەقی هەیە، کە جیاوازییەکەی بۆ هەر 100 دۆلارێک ده‌گاته 18 هه‌زار دیناری عێراقی.
ڕافد حسێن کە پیشەی بازرگانە دەڵێ "دۆلار له بانكی ناوه‌ندی به 132 هه‌زارە و له بازاڕیش 150 هه‌زاره، ئه‌و جیاوازییه بۆ كوێ ده‌چێت و كێ لێی سووده‌مه‌ند ده‌بێت، ئه‌مڕۆ نرخه‌كان له بانكه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ن، سپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌رده‌وامه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه نرخی دۆلاره له‌ی بازاڕه‌كاندا.
ئەم جیاوازە لە بەهای دۆلار بووەتە جێی سەرنج وپسپۆڕانی بواری بانكی لەمبارەوە تێڕوانینێکی دیکە و جیاوازیان هەیە، بڕوایانوایە ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵی لە سپیكردنه‌وه‌ی پاره ئه‌سته‌م بووه، بەڵام عێراق توانیویه‌تی تاڕاده‌یه‌ك چاره‌ی ئه‌و دۆسییه بكات، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی پۆڵێنبه‌ندیه جیهانییه‌كان.
مه‌حموود داغر به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی باشووری ئیسلامی دەڵێ "به گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاره‌كانی ڕێكخراوی كاری دارایی تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، عێراق كه‌وتووه‌ته دۆخێكی دارایی سه‌لامه‌تتر و ڕێژه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ش به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام پێشێلكارییه داراییه‌كان هه‌موویان ناچنه خانه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و هه‌ندێك پرسی دارایی‌ش هه‌ن، بۆ نموونه حه‌واڵه داراییه‌كان ناته‌واون و به‌گوێره‌ی ستاندارده نێودەوڵەتییەكان نین.
پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراقی ئاشكرای كرد، گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره تا ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئێستا له كه‌رتی خانووبه‌ره‌دا زۆر بوو، ئه‌مه‌ش به‌و نرخه خه‌یاڵایانه‌وه دیار بوو، كه مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرا.