چارەنووسی دهۆك و زاخۆ لە پلەی ئۆف یەكلایی كرایەوە

یانەی دهۆك بۆ وەرزی 2023 ـ 2024
یانەی دهۆك بۆ وەرزی 2023 ـ 2024

لە قۆناغی پلەی ئۆفی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی دهۆك گەیشتە قۆناغی داهاتوو، بەڵام زاخۆ بەلێدانی یەكلاكەرەوە بەرامبەر نەجەف دۆڕا.
لە یاریگەی شەعب لە بەغدا یانەی دهۆك بۆ رووبەڕبوونەوەی یانەی زەورا چووە نێو یاریگە، بەڵام یاریزانانی زەورا بەهۆی كێشەی ئیداری و كارگێری بڕیارییاندا بەشداریی ئەو یارییە نەكەن و پێش یارییەكەش سەرجەم یاریزانە پیشەگەرەكانیان گەڕابوونەوە وڵاتەكانیان، بەمەش ناوبژیوان لە یاریگەی شەعب فیكەی سەركەوتنی دهۆكی لێ دا و یارییەكەی بە ئەنجامی 3 ـ 0 لە بەرژەوەندی یانە كوردستانییەكە هەژمار كرد.
لە یارییەكی دیكەیشدا، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە شاری بەغدا رووبەڕووی یانەی نەجەف بووەوە، بە درێژایی یارییەكە زاخۆ كۆنترۆڵی یارییەكەی كرد بوو مەترسییەكانی لەسەر یانەی نەجەف زیاتر بوو، بەڵام بە درێژایی 90 خولەكی یارییەكە هیچ لایەك نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن، هەردوو بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە چوونە سەر خاڵی سزا، دواجار بە لێدانی یەكلاكەرەوە و نەجەف بە سەركردایەتی سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێز یارییەكەی بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە قۆناغی پلەی ئۆف یانەكانی زاخۆ و زەورا ماڵئاواییان كرد، لە بەرامبەردا دهۆك و نەجەف لەسەر بڕینی بلیتێكی پاڵەوانێتییەكانی دەرەوە رۆژی چوارشەممە لە بەغدا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

.
.