به فه‌رمی سه‌میر نه‌سڕی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی سێڤییا كرد
سه‌میر نه‌سڕی، ناوه‌ڕاستكاری فره‌نسی له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سێڤییا كرد.
پێگه‌ی یانه‌ی سێڤییا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به فه‌رمی بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز و به‌شێوه‌ی خواستن نه‌سڕی هاتۆته ریزه‌كانیان.
سه‌میر نه‌سڕی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی مارسیلیا ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2008 په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵ كرد، دوای 2 ساڵ له‌و یانه‌یه كۆچی كرد و به‌ره‌و مانچێسته‌ر سیتی هات، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی پێپ گواردیۆلاش ئه‌و یاریزانه جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس پێچایه‌وه و سێڤییای هه‌ڵبژارد.
