هۆگر فاتیح دوای چاره‌گه‌سه‌ده‌یه‌ك، ئه‌لبوومێكی نوێ پێشكه‌ش به هه‌وادارانی ده‌كات
هونه‌رمه‌ندێكی كورد دوای دابڕانێكی زۆر له هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی، سه‌رقاڵی خۆ كۆكردنه‌وه‌ی هونه‌رییه و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا، به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی پێشكه‌ش به هه‌وادارانی هونه‌ری گۆرانی ده‌كات.
هۆگر فاتیح ڕه‌سووڵ، هونه‌رمه‌ند كورد ساڵی 1967 له شاری كۆیه له دایك بووه و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە هەولێر تەواو کردووه. هاوینی 1978 مۆسیقای خوێندووه، له 1978 تاوه‌كوو 1981 ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای منداڵانی هه‌ولێر بووه به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د.
هۆگر فاتیح برای ئاراس كۆیی كه هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه و به گۆرانییه تایبه‌ته‌كانی له‌وانه‌یش (خه‌په‌گیان) ناسراوه.
هۆگر فاتیح له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1981 له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له براكانی دیكه‌ی ئاراس، ئاسۆس و نزار به مه‌به‌ستی خوێندن چوونه‌ته یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو (ڕووسیا) و ساڵی 1984 خوێندنی ئاماده‌یی له شاری ئڤانۆڤە (Ivanovo) تەواو کردووه، ساڵی 1990 بڕوانامه‌ی ماسته‌ی له بواری ئۆتوماتیک و ڕۆبۆتیک (Automation and Robotics) به ده‌ست هێناوه، پاشان له 1994 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له هه‌مان پسپۆری به ده‌ست هێناوه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له دوای چوونی بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له نێوان 1982 – 1990، جگه له خوێندن، به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كاری هونه‌ری بووه و له‌گه‌ڵ براكانی و چه‌مد هاوڕێیه‌كی دیكه‌یان، تیی مۆسیقای (بڵێسه)ـیان دروست كردووه و بە ئاواز و مۆسیقای کوردی و ئاوازی نوێ کە هونەرمەند هۆگر خۆی دایناوه، بەشدارییان لە چه‌ندان بۆنە و ئاهەنگی خوێندکاران و دامەزراوەی حکوومی و ناحکوومی لە شارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت و لە دەرەی یه‌كێتییه‌كه كردووه.
زۆربەی ئاواز و گۆرانییەکانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده تایبه‌تن به خۆشه‌ویستی بۆ كوردستان، له‌وانه‌یش سروودی (كوردستانی من) کە ئاراس كۆیی برای، چەند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر کردییه کورتە فلیمی (کوردستانی من) و بە شێوازێکی نوێ سروودەکەی گوته‌وه.
هۆگر فاتیح له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1994 و دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا، ڕووسیا به جێ ده‌هێڵێت و ده‌چێته سوید و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت.
هونه‌رمه‌ند هۆگر فاتیج ساڵی 1999 یەکەم ئەلبوومی تایبه به خۆی به ناوی (دڵدار) تۆمار دەکات كه هەموو ئاوازەکان و هەندێک لە تێکستی گۆرانییەکانیشی خۆی دایناون.
هۆگر فاتیح دوای 25 ساڵ دابڕان له كاری هونه‌ری، جارێكی دیكه دێته‌وه ناو گۆڕه‌پانه‌كه و چه‌ندان گۆرانی و مۆسیقای نوێی له هه‌گبه‌دایه و بڕیار وایه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی پێشكه‌ش به ئاشقان و شه‌یدان و هه‌وادارانی هونه‌ر و مۆسیقای كوردی ده‌كات.