هەرێم جەمال: کاریگەریی خراپ لەسەر ئەو قوتابخانانە دەرکەوتن کە بایکۆتیان کرد

شارەزایەکی بواری پەروەردە ئاشکرای دەکات، کاریگەریی خراپ لەوەر ئەو قوتابخانانە دەرکەوتن کە لە سنووری سلێمانی بایکۆتیان کرد و رێژەی سەرکەوتن و دەرچوون زۆر کەم بوون.
شەممە 20ـی تەمووزی 2024، هەرێم جەمال شارەزای بواری پەروەردە لەبارەی ئەنجامەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بەتایبەت ئەو ناوچانەی کە بایکۆتی خوێندنیان تیدا کرا، بۆ کوردستان24 گوتی:
ئەو قوتابخانەکانی کە بایکۆتیان تێدا کرا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کاریگەریی زۆری خراپی دروست کرد، بەتایبەتیش لە سنووری دەرەوەی سلێمانی، وەکو عەربەت و سەید سادق و پێنجوێن و بازیان و پیرەمەگروون کە کاریگەریی بایکۆت زۆر بە خراپی لەسەریان دەرکەوت، ئاشکرای دەکات، ئاستی دەرچوونی قوتابیان لەو سنوورە زۆر کەم بووە، گوتی: دەستخۆشی گەرم بۆ ئەو ئیدارە و قوتابخانانەی بایکۆتیان نەکرد و زیانیان بە قوتابیان نەگەیاند، نەچوونە ژێر باری بایکۆتەوە، لەگەڵ ئەوەی سۆشیال میدیا سوکایەتیان پێدەکرا و بە کۆیلە ناویان دەبرا.
ئەو شارەزایەی بواری پەروەردە دەڵێت: پرسی بایکۆت کردن سیاسی بوو، ئەوەندە پەیوەست نەبوو بە خەمی خەڵک و قوتابیان، چونکە سووکایەتی بە بەڕێوەبەر و مامۆستایان کراوە لەبەر ئەوەی چوونەتە نێو هۆڵەکانی خوێندن، بەڵام ئەو قوتابخانانەی نەچوونە ژێر باری بایکۆت، بەرهەمەکەیان بینییەوە و قوتابییەکانیان بوونە یەکەمی ئاستی کوردستان.
شارەزاکە گوتی: سیاسەت و پەروەردە دەبێت لێک جیا بکرێنەوە و قوتابیان نەکەنە کەرەستەی سیاسی بۆ بەکارهێنان دژ بە حکوومەت، دەڵێت: بابەتی بایکۆت و مووچە پەیوەندیی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەبوو، بەڵکو پەیوەست بوو بە حکوومەتی فیدراڵی، چونکە حکوومەتی فیدراڵی پابەند نەبوو بە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها گەلە کۆمەیەکی نا ڕەوایان کرد بەرامبەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی ماڵپەری ئەزموونەکانەوە، بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامی 122 هەزار و 15 قوتابی لقەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی پۆلی 12ـی لە هەر هەشت پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 دیما هیوا لە سلێمانی و مەڕوە شێرزاد لە هەولێر لە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستانن.
هەروەها زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا لە گەرمیان و لانە عەزیز شەوکەت لە هەڵەبجە و پەیمان حەمەئەمین نەجیب لە هەڵەبجە و نیگا ئارام دارا لە چەمچەماڵ، پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە.
بە گوێرەی خشتەی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان بۆ پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی یه‌كشه‌ممه 23ـی حوزه‌یرانی 2024، له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوون و لە چوارشەممە 17ی تەممووزی 2024، کۆتا تاقیکردنەوەی خوێندنی تورکمانی و سریانی و پیشەیی بوو.
به‌گوێرەی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەم ساڵ بۆ خوێندنی ساڵانی 2023-2024، 122 هەزار و 15 قوتابی به‌شدارییان لە تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12 کردووە کە به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵدا دابه‌ش كرابوون.
سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له به‌شه جیاوازه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کرد و به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كرابوون.
هه‌روه‌ها له پارێزگای سلێمانی، 27 هه‌زار و 376 قوتابی له 423 هۆڵ، له پارێزگای دهۆك 28 هه‌زار و 285 قوتابی له 525 هۆڵ، له گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 قوتابی له 98 هۆڵ، له هه‌ڵه‌بجه هه‌زار و 794 قوتابی له 39 هۆڵ، له سۆران حه‌وت هه‌زار و 294 قوتابی له 130 هۆڵ، له ڕاپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 قوتابی له 105 هۆڵ و له زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 قوتابی له 115 هۆڵ به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کردووە.