بێنزێما: دەمزانی ئێمباپێ دەچێتە ریاڵ مەدرید

کەریم بێنزێمای فەرەنسی ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید و یاریزانی ئێستای ئیتیحادی سعوودی باس لە پەیوەندیکردنی کیلیان ئێمباپێ بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات.
ئێمباپێ دوای ساڵانێک چاوەڕوانی پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کرد و ئەم یاریزانە بە سەربەستی دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان گرێبەستێکی تاکو ساڵی 2029 لەگەڵ شاهانەکان واژۆ کرد.
بێنزێما لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی مارکا دەڵێت: بە زوویی یان بە درەنگ ئێمباپێ هەر یاریی بۆ ریاڵ مەدرید دەکرد، چونکە ئەوە خەونی یاریزانەکە بوو، ئێمباپێ یاریزانێکی گەورەیە.
بێنزێما دەشڵێت: هیچ یانەیەک باشتر نابینم لە ریاڵ مەدرید، ئەم تیپە خاوەنی هەموو شتێکە، لە یاریزان و راهێنەر و سەرۆک.
لەبارەی ڤینیسیۆسەوە، کەریم بێنزێما دەلێت: باڵۆن دۆر؟ بەڵێ من دەڵێم بۆ ڤینیسیۆس چونکە ئەو شایستەیە، دوای ئەو وەرزە گەورەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید پێشکەشی کرد، ئەو گەنجێکی لێهاتووە و یاریزانێکی تۆپی پێی تایبەتە، ئەو دەتوانێت بە تەنیا یارییەکان یەکلایی بکاتەوە، ڤینی لەلای من باشترین بەربژێرە بۆ باڵۆن دۆر.