سیناتۆرێکی ئەمەریکا: نابێ ناتانیاهۆ لە کۆنگرێسی ئەمەریکادا پێشوازیی لێ بکرێت
بێرنی ساندەرز، سیناتۆری ئەمەریکا سەردانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمەریکا و وتاردانەکەی لەبەردەم کۆنگرێس ڕەت دەکاتەوە.
بێرنی ساندەرز، لە بەیاننامەیەکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردەوە، "نەخێر، نابێ ناتانیاهۆ لە کۆنگرێسی ئەمەریکادا پێشوازیی لێ بکرێت، بە پێچەوانەوە دەبێت سیاسەتەکانی لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا ئیدانە بکرێن و چونکە بەتوندی پشتیوانیی لە چارەی دوو دەوڵەتی ڕەت کردووەتەوە".
ساندەرز ئااماژەی بەوەش کرد، وەک مانگی ڕابردوو باسم کرد، ئامادەی گوێگرتن لە وتارەکەی نابم.
سیناتۆرەکەی دیموکراتەکان دووپاتی کردەوە، "جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بووەتە هۆی کوشتنی نزیکەی 40 هەزار فەڵەستینی، ئەو کەرتەی وێرانکرد کە ئێستا جێگەی ژیان نییە، بەمەش نیو ملیۆن کەس تووشی برسێتی بوونەتەوە".
دوێنێ دووشەممە، ناتانیاهۆ گەشتەکەی بەرەو ئەمەریکا دەست پێ کرد، بڕیارە لەم هەفتەیەدا وتارێک لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمەریکا پێشکەش بکات، لە کاتێکدا پەیوەندی نێوان هەردوو کۆمارییەکان و دیموکراتەکان بەهۆی شەڕی غەززەوە ئاڵۆزە.