پێشبینی دەکرێت رێژەی هەڵاوسانی تورکیا بۆ سەدا 42.9 دابەزێت

هەڵاوسان لە تورکیا
هەڵاوسان لە تورکیا

بە گوێرەی دواین راپرسی بانکی ناوەندیی تورکیا پێشبینی دەکرێت، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێژەی هەڵاوسان بۆ 42.95% دابەزێت، لە بەیاننامەی بانکەکەدا هاتووە، لە ڕاپرسی پێشوودا چاوەڕوان دەکرا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەی هەڵاوسان بگاتە 43.52%.

لەم بارەیەوە، محەممەد شیمشەک وەزیری گەنجینەی و دارایی تورکیا لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) بڵاویکردووەتەوە، وێڕای بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی ساڵانە، باشبوونی چاوەڕوانییەکانی هەڵاوسان، ڕەنگدانەوەی متمانەیە بە سیاسەتەکانی حکوومەت بۆ دابەزاندی ڕێژەی هەڵاوسان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە پێشبینی دەکەن ڕێژەی هەڵاوسانی مانگانە لە تەمموز بەرزبێتەوە، ئەمەش لە دەرئەنجامی هۆکارە کاتییەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا پێشبینی دەکەن هەڵاوسانی ساڵانە دابەزێت.

جەختیشدەکاتەوە، پرۆسەی دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان لە چەند مانگی داهاتوودا زیاتر دەردەکەوێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی دواین ئامارە فەرمییەکان، ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی حوزەیراندا بۆ 71.60 دابەزیووە لە کاتێکدا لە مانگی ئایاردا 75.45% بووە.

Fly Erbil Advertisment