سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات

بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک بۆ جامی یانەکانی کەنداو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەکە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بە بۆنەی بردنەوە و سەركەوتنی یانەی وەرزشیی دهۆك و سەركەوتنی بۆ نوێنەرایەتیی یانەكانی عێراق لە جامی كەنداو، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک و تەواوی وەرزشوان و هەوادارانەی یانەی وەرزشیی دهۆك دەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتر بۆ یانەی دهۆك و تەواوی یانەكانی كوردستان دەخوازم، هیوادارم هەردەم پێشەنگ بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ