وەزیری دارایی: گەشبینین بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ

مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

وەزیریی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە، گەشبینن بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ.

 سێشەممە  23ـی تەمووزی 2024، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، پێشوازی لە تاریق حەیدەری قایمقامی کۆیەو سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری ڕيگاوبانی قەزاکە کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی، لەو دیدارەدا گفتوگۆ دەربارەی کێشەو گرفتەکانی قەزای کۆیە کرا.

قایمقامی کۆیە چەند داواکاریەکی خستەڕوو کە تایبەتن بە کەرتی ڕێگاوبان و سێکتەرە خزمەتگوزاریەکان، وەزیری دارایی ڕەزامەندی لەسەر زۆربەی داواکاریەکان داو ڕایگەیاند: سەرەڕای کێشەو قەیرانەکان، لەم کابینەیە هەر داواکاریەک لەچوارچێوەی بونیاتنانی ژێرخانی دامەزراوەکانی قەزاکە بووبێت ڕەزامەندییان لەسەرداوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دارایی لەگەڵ شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ کۆبووەوە، لەوکۆبونەوەیەدا هەنگاوەکانی بەرەو پێشبردنی کەرتی خوێندنی باڵاو بنیاتنانی ژێرخانی زانکۆو پەیمانگاکان لەکابینەی نۆیەم بەبایەخەوە گفتوگۆی لەسەر کراو ڕۆڵی وەزارەتی دارایی لەبەرەو پێشبردنی ئەو کەرتە بەرز نرخێنرا.

هاوکات وەزیری دارایی گەشبینی خۆی نیشاندا بەچارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ، زیاتر دەست کراوەتر دەبن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان و بەرەو پێشبردنی زیاتری کەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵا.

Fly Erbil Advertisment