کچە کوردێک لە پاڵەوانێتی "فتنس چاڵنج" لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

لیا مستەفا
لیا مستەفا

کچە کوردێک بەناوی لەیان مستەفا کە تەمەنی 10 ساڵانە، لە پاڵەوانێتی "فتنس چاڵنج" لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی کچانی بەدەستهێنا و بووە براوەی پاڵەوانێتییەکە.

لەیان مستەفا، دەربارەی یەکەم بوونی لە پاڵەوانێتی "فتنس چاڵنج" لەسەر ئاستی عێڕاق، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە راهێنان دەکەم و رۆژانە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەلایەن کاپتن رێبوارەوە راهێنانمان بۆ ئەو پاڵەوانێتییە پێکراوە و زۆر دڵخۆشم کە توانیم پلەی یەکەم بەدەستبهێنم.

لەیان گوتیشی: پێش چوار ڕۆژ لە پاڵەوانێتییەکە ئاگاداریان کردینەوە کە دەبێ بچین بۆ بەغدا و لەو کێبڕکێیەدا بەشداربین، کاپتن رێبوار عەبدولکەریم راهێنانەکەی چڕ کردەوە و توانی ئاستی یاریزانەکان بەرزتر بکاتەوە.

هەروەها لەیان ئاماژەی بەوەشدا، خۆشحاڵبووم کە توانیم ناوی خۆم و شارەکەم و نەتەوەکەم و وڵاتەکەم بەرز ڕابگرم و زۆر هەست بەدڵخۆشی دەکەم، دەشڵێ: دەمەوێ لە داهاتوودا ببم بە وەرزشوانێکی جیهانی و ئاڵای وڵاتەکەم بەرزبکەمەوە.

 

Fly Erbil Advertisment