قوتابخانەیەکی تایبەت بۆ منداڵانی "داون" لە سۆران دەکرێتەوە

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

K24 – هەولێر:

قوتابخانەیەکی تایبەت بۆ منداڵانی "داون" لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێتەوە.

چوارشەممە 24ـی تەمووزی 2024، بۆ مەبەستی کردنەوەی قوتابخانەیکی تایبەت بۆ منداڵانی "داون" لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەرپەرشتیاری ئیدارەکە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ دەست پێ کردنی ڕیکارەکان.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە میانەی ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا: هەر خێزانێک منداڵی توشبووی بە "داون"ـی هەیە، بەمەبەستی ناونووسین با سەردانی بەشی پلادانانی پەروەردەی سنووری قەزاکان بکات.

Fly Erbil Advertisment