"ئەم 42 پرسیارەی پێویستە لە هانسی فلیک بکرێت"

دوای دوو مانگ لە واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا، بڕیارە ئەمڕۆ هانسی فلیک بەفەرمی وەکو راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە پێشکەش بکرێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا هێمای بۆ ئەوە کردووە دەبێت ئەم راهێنەرە ئەمڕۆ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە بخرێتە ژێر پرسیارەوە و پێویستە وەڵامی ئەم 42 پرسیارە بداتەوە
ئەو 42 پرسیارەی کە مۆندۆ پێیوایە دەبێت فلیک وەڵامیان بداتەوە:
- بۆچی پێشکەشکردنی فەرمی دوو مانگی خایاند؟ لەسەر داوای خۆت بوو؟
- ئایا باسی ژینگەی بارسێلۆنایان بۆ کردی؟ شتێک هەیە کە دوو دڵت بکات؟
- دەکرێت ناوەڕۆکی گرێبەستەکەت ئاشکرا بکەیت؟
- خوێندنەوەت چی بوو کاتێک بارسێلۆنا بڕیاریدا دەستبەردای چاڤی ببێت، لە کاتێکدا دوو مانگ پێشتر رایگەیاند چاڤی بەردەوام دەبێت؟
- ئامانجەکانی بارسێلۆنا لەم وەرزە چیە؟
- کۆمان و چاڤی پابەندبوون بە ئەکادیمیای بارسێلۆنا، تۆش لەسەر هەمان رێگە دەڕۆی؟
- بینینی تۆ بۆ لاماسیا چیە؟ بۆچوونت لەسەر ئەو لاوانە چیە کە ئێستا راهێنانیان پێدەکەیت؟
- ئەم وەرزە بە چ رێگەیەک یاریی دەکەیت؟
- رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید پاڵەوانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ لای تۆ واتا چی لەگەڵ بوونی ئێمباپێ؟ ریاڵ مەدرید تووشی شکست دەکرێت؟
- بۆچوونت لەسەر ئەم دەرکەوتنە سەرنجڕاکێشەی لامین یامال چیە؟ لە کاتێکدا تەمەنی 17 ساڵە بووە پاڵەوانی ئەوروپا و سەرنجی جیهانی بۆخۆی راکێشا؟
- ئەگەر هیچ گرێبەستێک نەکەن، پێکهاتەی ئێستا بەسە بۆ ئەوەی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان رکابەری بکەن؟
- خوان لاپۆرتا پێی گوتی ئەگەر هیچ نازناوێک نەبەیەوە سزادان هەیە؟
- کانسێلۆ وەکو بەرگریکاری لای راست پشتی پێدەبەستی یان لە پلانتدا نییە؟
- پێتوایە کۆندێ لە دڵی بەرگری یان بەرگری لا یان بۆ هەردوو شوێن گونجاوە؟
- لەلای راست جوڵیان ئاراوخۆ و هیکتۆر فۆرتت هەیە، ئەگەر کانسێلۆ بگات ئایا دەبێت یەکێکیان تیپەکە جێبهێڵێت یان هەموویان بمێننەوە؟
- پێتوایە هیکتۆر فۆرتیش لە بەرگری چەپ یاریی دەکات؟
- ئینیگۆ مارتینێز بەهۆی یاریی خاوێن تۆمار نەکراوە، پشتی پێ دەبەستی؟
- کریستێنسن یاریزانی دڵی بەرگریە، بەڵام دەتوانی وەکو ناوەڕاستکار پشتی پێ ببەستی؟
- ئەگەری رۆیشتنی ئێریک گارسیا هەیە، یان تۆ ئامادە نیت دەستبەرداری ببیت؟
- تەنیا دوو یاریزانی بەرگری چەپت هەیە؟ باڵدێ و ئالێکس ڤالی، ئایا مانەوەی ڤالی مسۆگەرە؟
- چاوەڕێی میکایل فایێ دەکەیت لە بەرگری لای چەپ؟
- ئایا دڵنیای لە بەردەوامبوونی ئۆریۆل رۆمیۆ؟
- بە مارک کاسادۆ تووشی شۆک بوویت؟
- ئامانجی یەکەمتان لە گرێبەستی نوێ چیە؟ ناوەڕاستکار یان باڵەکان؟
- گرێبەستی کیمیچ راست و دروستی هەیە؟ بژاردەیەکی باشە؟
- رەزامەندیت داوە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ میکێل مێرینۆ؟
- ئایا گاڤی کارتێکی باشە بۆ یاریکردن لەپێش بەرگریکارەکان؟
- بارسێلۆنا دەیەوێت ئۆلمپ بگوازێتەوە، ئایا پێویستە؟
- هاندەرانی بارسێلۆنا سەرسامن بە نیکۆ ویلیامز، گرێبەستی لەگەڵ دەکەن؟
- ئێستا حاڵی دی یۆنگ چۆنە دوای پێکانەکەی؟ هەمان ئەو گرنگیەی هەیە کە کۆمان باسی کرد؟
- هیچ ئۆفەرێک بۆ دێ یۆنگ و یاریزانەکانی دیکە هەیە؟
- بیر لە گواستنەوەی یاریزانێکی ناوەڕاست ناکەنەوە؟ لە کاتێکدا گاڤی و پێدری و دی یۆنگ پێکانیان هەیە و فێرمینیش بەهۆی ئۆڵمپیک دادەبڕێت؟
- پێکانی ئاراوخۆ پلانەکانی تۆی پەکخستووە؟
- قسەت لەگەڵ گۆندوگان کردووە؟ دەرفەت هەیە بڕوات؟
- لەگەڵ ئەوەی ڤیتۆر رۆکی بەخواستن بڕوات یان پارێزگاری لێدەکەیت؟
- ئەگەر رۆکی بڕوات هێرشبەری دووەم کێ دەبێت؟
- فێران تۆرێس دەتوانێت وەکو هێرشبەری سەرەڕم رۆڵ بگێڕێت؟
- رۆڵی پاو ڤیکتۆر چی دەبێت؟
- ئامادەن دەستبەردای رافینیا ببن؟
- جواو فێلیکس وازی لە گۆڵکردن هێناوە؟
- ئانسۆ فاتی دەرفەتی مانەوەی هەیە؟
- سێرجی رۆبێرتۆ کاپتنی بارسێلۆنایە، شوێنی لە پرۆژەکەت هەیە؟