كامه‌ران محه‌ممه‌د: بڕیاری ڕاگرتنی باج جووڵه‌ی خستووه‌ته بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتن
ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ داشكان و ڕاگرتنی باج، سوودی بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان هه‌یه؛ ده‌شڵێت، ئه‌م بڕیارانه كاریگه‌ریی ئه‌رێنیان له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازاڕ دروست كردووه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 25ـی ته‌ممووزی 2024، كامه‌ران محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ڕاگرتنی باج له‌سه‌ر سه‌موونخانه، نانه‌واخانه و چێشتخانه و زه‌وی به‌تاڵ، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری و دۆخی كاسبكاران و بازرگانان ده‌بێت.
كامه‌ران محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چه‌ندان بازرگان و موڵكدار هه‌ن پارچه‌زه‌وی به‌تاڵیان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی باجه‌وه نه‌یانتوانیوه مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی پێ بكه‌ن، به‌ڵام به‌م بڕیاره دڵخۆشن و بۆ له‌مه‌ودوا به ئاسانی ده‌توانن مامه‌ڵه به زه‌وییه‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر گوتیشی، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه نرخی زه‌وییه به‌تاڵه‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه و جووڵه‌یه‌كی ته‌واو له‌ناو نووسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی خانووبه‌ره و زه‌وی دروست بووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، سوودی ئه‌م بڕیاره به ته‌نیا بازرگانان ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو هاووڵاتییانی ئاساییش ده‌گرێته‌وه، چونكه پێشتر به‌هۆی باجه‌وه له شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك نه‌خۆشخانه و چێشتخانه‌كانیش پاره‌ی زیاده كه بڕی باج بوو، ده‌خرایه ئه‌ستۆی هاووڵاتییان.
سێشەممە 23ـی تەممووزی 2024 کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری 3393ـی دەرکرد بۆ ئەوەی بەشێک لەو بارقورسییانەی سەر شانی هاووڵاتییان سووک بکات، یەکێک لەو بڕیارانە ڕاگرتنی باجی سەر چێشتخانە و هۆتێلەکانە، ئەوانەی کە نمرە چوار بەسەرەوە بوون کە بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵی و بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەپێندرا بوو.
بەڕێوەبەری گشتیی باج لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئاماژەی بەوە کرد: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەو بڕیارەی دەرکردووە تا یاساکە لە خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان هەموار دەکرێتەوە، هاوکات ئەم بڕیارەش بەڕەچاوکردنی ئەم بارودۆخەوەی ئێستەی هاووڵاتییان دەرکراوە.
باسی لەوەش کرد: لە خاڵێکی دیکە بڕیارەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی سەر سەمونخانە و نانەوخانەکان، بەو پێیەی ئەو شوێنانە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە، بە تایبەتی چینی هەژار و کەمدەرامەت، هەرچەندە باجەکەیان زۆر نەبوو، بەڵام حکوومەت هەر بڕیاریدا ڕابگیرێت.
ناوبراو باسی لە خاڵی سێیەمی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد و گوتی: ڕاگرتنی باجی سەر نەخۆشخانە تایبەتەکان کە بە ڕێژەی 5% بوو. بە داخەوە لە ماوەکانی ڕابردوودا بەشێک لە نەخۆشخانەکان ئەو ڕێژە باجەیان دەهاوێشتەوە سەر هاووڵاتییان، بۆیە سەرۆکوەزیران بڕیاری دا ڕابگیرێت.
هەر لەبارەی بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانەوە، کەمالی وەرتی ئەوەشی خستەڕوو: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری دا باجی سەر زەوی بەتاڵ، هەڵبگیرێت. لە ماوەکانی ڕابردوودا بەپێی یاسا هەر کەسێک زەوییەکی بەتاڵی هەبووایە لەکاتی کڕین و فرۆشتن 2% باجی لێ وەردەگیرا، کە ئەمەش وای کردبوو نرخی زەوی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزێت.
لە درێژە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد: لە کابینەی نۆیەم کار بۆ ئەوە کراوە باج لە قازانج وەربگیرێت، واتە کۆمپانیاکان بە ڕێژەی 15% باج لەسەر قازانجیان وەردەگیرێت، ئەگەر قازانج نەکەن ئەوا هیچ باجێکیان لێ وەرناگیرێت.