بورهان نه‌مراوی: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا سوننه‌كانی له یه‌كدی نزیك كرده‌وه

سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی ته‌قه‌دوم ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا، لێكنزیبوونهوهی نێوان لایه‌نه سوننییه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه؛ ده‌شڵێت، دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی قسه‌وباسه‌كان سه‌باره‌ت به دروستكردنی هه‌رێمێكی سوننی، بۆ جیاوازی و ناكۆكییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بورهان نه‌مراوی، سه‌ركرده له حزبی ته‌قه‌دوم ڕایگه‌یاندووه، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا، لێكنزیكبوونه‌وه له نێوان محه‌ممه‌د حه‌لبووسی و ته‌واوی هێز و لایه‌نه سوننییه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه.
بورهان نه‌مراوی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی قسه‌وباسه‌كان سه‌باره‌ت به دروستكردنی هه‌رێمێكی سوننی، بۆ جیاوازی و ناكۆكییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو گوتووشیه‌تی، بیرۆكه‌ی پێكهێنانی هه‌رێمێكی سوننه له ناو سوننه‌كاندا به فه‌رمی نه‌خراوه‌ته ڕوو، ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یشه‌وه ده‌گوترێت، بۆچوونی كه‌سیین و هیچ لایه‌نێكی سوننه تا ئێسته خۆی له‌و بیرۆكه‌یه به خاوه‌ن نه‌كردووه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبی ته‌قه‌دوم باسی له‌وه‌ش كردووه، پێكهێنانی هه‌رێم له عێراق، یه‌كێكه له مادده ده‌ستوورییه‌كان، به‌ڵام حزبی ته‌قه‌دوم له ئێسته‌دا لایی له‌و بابه‌ته نه‌كردووه‌ته‌وه.
کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە، 03-07-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد ئەلتەمیم و فواد حوسێن، جێگرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازیی لێ کرا.
ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆک بارزانی كرد بۆ بەغدا پێك هاتبوو له: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، عەرەفات کەرەم ستوونی، ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی، ئازاد بەرواری و هێمن هەورامی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
سه‌رۆك بارزانی له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراق و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كۆ بووه‌وه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا كردن.
سوننه‌كانی عێراق، به‌رده‌وام هه‌ست به په‌راوێزخستنی خۆیان له عێراقی نوێ‌دا ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای به‌شداریی زۆربه‌ی هێزه سوننییه‌كان له حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كاندا، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، پێیان وایه له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و شه‌راكه‌تی حوكمڕانیدا په‌راوێز خراون؛ بۆیه به‌رده‌وام كارتی هه‌رێمی سووننه وه‌ك فشارێكی سیاسی به‌ڕووی هێزه‌كانی دیكه‌دا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
شێخ ڕه‌عد سلێمان، یه‌كێكه له شێخه ناوداره‌كانی ئه‌نبار و ڕۆژی 16ـی ته‌ممووزی 2024، ئاشكرای كرد، پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستكردنی هه‌رێمی عه‌ره‌بی له عێراق هه‌یه و ڕێژه‌ی 90%ـی سوننه‌كانیش پشتیوانی له‌و هه‌رێمه نوێیه ده‌كه‌ن. گوتیشی، بیرۆكه‌ی هه‌رێمی سوننه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی بۆ نزیكه‌ی 10 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بە گوتەی ئەو سەرۆک هۆزە، هه‌رێمی عه‌ره‌بی سوننه ئه‌نبار، مووسڵ، سه‌ڵاحه‌ددین، دیاله و پشتێنه‌ی به‌غدا ده‌گرێته‌وه، "ئه‌م هه‌رێمه نابێته هۆی دابه‌شبوونی وڵات و ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی هه‌رێمی و كه‌نداو و ئه‌مه‌ریكامان وه‌رگرتووه".