سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر بەشداریی ئاهەنگی دەستپێکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکەن

هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر بەشداری لە ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە پاریس دەکەن.
بڕیار وایه كاتژمێر 8:30ـی خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر، ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە پاریس به‌ڕێوه بچێت.
جاری یه‌كه‌مه لە مێژووی ئۆڵۆمپیاده‌كاندا ئاهەنگی کردنەوە لە دەرەوەی یاریگاکان بکرێت. بڕیاریش وایه ئاهه‌نگه‌كه لە کەنار ڕووباری سین بەڕێوە بچێت و بە ناوەڕاستی پاریس‌دا تێ په‌ڕێت. هاوكات یارییەکان تاوەکوو 16ـی ئاب بەردەوام دەبن.
به گوێره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان یه‌كێكه له بانگهێشتكراوانی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پێشتریش پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندبوو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بۆ بەشداری لە یارییەکانی ئولۆمپیاد و بەشداری لە کۆنفرانسێکی کەشوهەوادا، سەردانی فەرەنسای کردووه.