نادال هه‌نگاوێكی دیكه چووه پێشه‌وه
خه‌ریكه ڕۆژه خۆشه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه

رافائێل نادال، تێنسزانی ئیسپانیا و پۆلێنكراوی پێنجه‌می جیهانی له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئه‌مێریكای كراوه به ئاسانی سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی تۆمار كرد و بۆ قۆنادخی داهاتوو په‌ڕییه‌وه.
نادال له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا به 3 سێتی بێ‌وڵام له ئه‌ندریاس سیبی ئیتاڵی برده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیش (6 ـ 0)، (7 ـ5) و (6 ـ1) بوون.
نادال دوای دابڕانێكی زۆر به‌هۆی پێكان و ئازاروه، خه‌ریكه رۆژه خۆشه‌كانی ده‌ست پێبكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ئۆڵمپیكی ریۆی 2016، له ئاستی جووت مێدالیای زێڕی له ئۆڵمپیك له مل كرد، بۆ ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه به باشی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.