فەڕەنسای میواندار یەکەم مێدالیای ئۆڵمپیکی بردەوە
شیرینێ بۆکلی خانمە وەرزشوانی فەڕەنسی لە یاریی جۆدۆ، توانی یەکەم مێدالیای ئۆڵمپیکی 2024 بۆ وڵاتەکەی بەدەست بهێنێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی مێدالیای زێڕ.
خانمە وەرزشوانە فەڕەنسیەکە لە کێبڕکێیەکانی جۆدۆ لەسەر کێشی -48 کیلۆگرام، رووبەڕووی ئابێلێندا خانمە وەرزشوانی ئیسپانی بووەوە و لە کۆتاییدا توانی بە ئەنجامی 1-0 یارییەکە بباتەوە و بووە خاوەنی مێدالیای برۆنز و یەکەم مێدالیاشی بۆ وڵاتەکەی بەدەستهێنا.
شیرێنێ لە قۆناغی پێشکۆتایی تووشی شکستێکی گەورە بوو، کاتێک رووبەڕووی تسونودا خانمە وەرزشوانی ژاپۆنی بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی 0-10 دۆڕان و لە بەدەستهێنانی مێدالیای زێڕ بێ بەش بوو.
بڕیارە لە قۆناغی کۆتایی تسونودا خانمە جۆدۆکاری ژاپۆنی و هەروەها باسانکهو خانمە جۆدۆکاری مەنگۆلیا، لە پێناو بەدەستهێنانی مێدالیای کێشی -48 کیلۆگرام رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.