جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق قوتابی "کاردۆ فەرحان" خەڵات دەکات

K24 – کەرکووک:
کارۆد فەرحان لە پۆلی شەشەمی ئامادەیی نمرەیەکی بەرزی بەدەست هێنا و بووە یەکەمی سەر ئاستی عێراق، بەم بۆنەیەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناوبراوی خەڵات کرد و هیوای خواست کە هەمیشە سەرکەوتوو بێت.
شەممە 27ـی تەمووزی 2024، بەرێوبەری نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: دکتۆر شاخەوان خەڵاتی تایبەتی بە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی و عەرەبی لە کەرکووک بەخشیوە. لەم نزیکانەش ئاهەنگێک بۆ سەرجەم قوتابییە یەکەمەکان ساز دەکات.
لای خۆیەوە کارۆد فەرحان، یەکەمی پۆلی شەشی ئامادەیی لەسەر ئاستی عێراق، گوتی: زۆر سوپاسی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەم، ئەوەی سەلماند کە خوێندنی کوردی لە کەرکووک پەرواێز نەخراوە.
گوتیشی: خوێندنی کوردی لە کەرکووک بەردەوامە لە پێشکەوتن و لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گرنگییەکی زۆری پێ دراوە.
قوتابی کارۆد فەرحان، لە پۆلی شەشەمی ئامادەیی نمرەیەکی بەرزی بەدەست هێنا و بووە یەکەمی سەر ئاستی عێراق.