خانمە وەرزشوانێکی ئوسترالیا مێدالیا زێڕی ئۆڵمپیکی بردەوە

گراسێ براون خانمە بایسکلسواری ئوسترالی
گراسێ براون خانمە بایسکلسواری ئوسترالی

لە بەردەوامی یەکەم رۆژی یارییەکانی ئۆڵمپیکی 2024 و لە پێشبڕکێی بایسکلسواری، گراسێ براون خانمە بایسکلسواری ئوسترالی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بووە براوەی مێدالیای زێڕ.

باشترین بایسکلسوارانی جیهان لە یەکەم رۆژی یارییەکانی ئۆڵمپیکی پاریس و لە پێشبڕکێی بایسکلسواری تایم ترێل رکابەرییان کرد، لە کۆتاییدا خانمە بایسکلسواری ئوسترالی بوو توانی پێش رکابەرەکانی بگاتە هێلی کۆتایی و مێدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

براون لە ماوەی 1 کاتژمێر و 31 چرکە و 59 لە سەدا چرکە پێش ئانا هێندەرسۆن گەیشتە هێلی کۆتایی و بووە براوەی مێدالیای زێڕ و هێندەرسۆنیش مێدالیای زیو و هەروەها کلویی داگرێت ئەو خانمە بایسکلسوارەش توانی پلەی سێیەم و هەروەها مێدالیای برۆنز بەدەست بهێنێت.