فارس یەکەم مێدالیای لەسەر ئاستی عەرەب بەدەستهێنا
فارس فەرجانی شمشێربازی تونسی، یەکەم مێدالیای ئۆڵمپیکی لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکان بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێی شمشێربازی بە رکابەرەکەی دۆڕا و مێدالیای زیوی لە مل کرد.
لە قۆناغی کۆتایی رکابەرییەکانی شمشێر بازی، فارس فەرجان وەرزشوانی تونسی رووبەڕووی ئۆ سانگوک وەرزشوانی کۆریای باشوور و پاڵەوانی جیهان بووەوە، لە کۆتاییدا شمشێربازی کۆریای باشوور توانی بە ئەنجامی چواردە خاڵ بەرامبەر شەش خاڵ، بردنەوەی بەدەست بهێنێت و بووە براوەی مێدالیای زێڕ، هەروەها یەکەم مێدالیای زێڕی وڵاتەکەشی لە ئۆڵمپیکی پاریس بەدەستهێنا.
لەلایەکی دیکەوە فارس فەرجانی وەرزشوانی تونسی توانی مێدالیای زیو بباتەوە و بووە یەکەم وەرزشوانی عەرەبی، مێدالیای ئۆڵمپیکی پاریس بباتەوە.