کۆریای باشوور دووەم مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیکی بردەوە
ئۆ یێ جین خانمە وەرزشوانی کۆریای باشوور بە سەرکەوتن بەرامبەر رکابەرەکانی، توانی دووەم مێداڵیای زێڕی ئۆڵمپیکی پاریسی بۆ وڵاتەکەی بباتەوە.
لە بەردەوامی یارییەکانی ئۆڵمپیکی 2024ـی پاریس و لە دووەم رۆژی پێشبڕکێکان، ئۆ یێ جین خانمە وەرزشوانی کۆریای باشوور، لە رکابەرییەکانی نیشان شکێنی 10 مەتری، توانی پلەی یەکەم و مێدالیای زێڕ بۆ وڵاتەکەی بباتەوە. ئەو خانمە وەرزشوانە بە کۆکردنەوەی 243 خاڵ و بە جیاوازی تەنها دوو خاڵ لەگەڵ کیم یێ جی هاونیشتیمانی، توانی مێدالیای زێڕ بباتەوە. هەروەها باکێر مانوی هندیش مێدالیای برۆنزی بردەوە.
کۆریای باشوور کۆی مێدالیاکانی لە دووەم رۆژی یارییەکانی ئۆڵمپیکی پاریس، گەیاندە پێنج مێدالیا و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دێت، لەو پێنج مێدالیە دووانیان زێڕ و دوو زیو و هەروەها یەکێکیشیان برۆنزە.