مه‌سعود پزیشكیان: په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای حیكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌بێت
سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای حیكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بێت؛ ده‌شڵێت، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌هێڵن و هه‌مووان خاوه‌نی ڕێز و پایه‌ی خۆیان بن.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 30ـی ته‌ممووزی 2024، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆككۆماری نوێی ئێران له میانی ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی نوێی ئێران ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیان پتر ده‌كات؛ هاوكات ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت زیاتر له پرسه‌كانی وڵات و ناوچه‌كه بگه‌ن و سه‌ره‌ده‌ری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
مه‌سعود پزیشكیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خساوه له نزیكه‌وه له دژوارییه‌كانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان تێ بگات، هاوكات ده‌بێته هه‌لێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاكسازی له "مامه‌ڵه‌ی خراپی وڵاتانی زلهێز به‌رانبه‌ر به گه‌لی ئێران بكه‌ن."
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، زه‌مینه‌یه‌كی نوێ له ئێران هاتووه‌ته ئارا، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان كایه و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت پتر بێت و ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان زیاتر له ئه‌ستۆ بگرن، نه‌خاسمه كه حكوومه‌ت خۆی به خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌زانێت.
سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئێران هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئێران پێویستیه‌تی ئه‌م دۆخه دژواره‌ی ئێسته‌ی تێ په‌ڕێنێت و به سه‌ریدا زاڵ بێت. گوتیشی، ئافره‌تان و گه‌نجانی ئێران زنجیره‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستراو و په‌یوه‌ندیدارن و به هه‌مووان ده‌رفه‌تێكی دیكه ده‌ڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی له تێپه‌ڕاندنی دژوارییه‌كان به‌شدار بن.
سێشەممە 30ـی تەممووزی 2024، ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزشکیان، نۆیەمین سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران لە پەرلەمان بە بەشداریی زیاتر لە 70 شاندی بیانیی و 600 مێدیاکاری ناوخۆی ئێران و دەرەکی بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی پزیشکیان بە گوێرەی بڕگەی 9 لە ماددەی 110 دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئامادەبوونی ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ئێران لە هەردوو بەرەی ڕێفۆرمخوازان و نەریتخوازەکان، لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی وڵاتان بەڕێوە چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی وڵاتان به‌شدار بوون، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بانگهێشتی فه‌رمی ڕێوڕه‌سمه‌كه كرابوو و به‌شداری كرد.