ئانجلیک کێربەر ماڵئاوایی لە ئۆڵمپیک کرد
لە بەردەوامی یارییەکانی ئۆڵمپیک و لە کێبڕکێی تێنسس لەسەر ئاستی خانمانی، ئانجلیک کێربەری ئەڵمانی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ماڵئاوایی لە ئۆڵمپیکی 2024ـی پاریس کرد.
ئانجلیک کێربەر خانمە تێنسزانی ئەڵمانی و خاوەنی سێ ناسناوی گراند سلام، لە قۆناغی شازدەی ئۆڵمپیکی پاریس، رووبەڕووی لەیلا فێرناندێز خانمە تێنسزانی کەنەدی و پۆڵینی شەشەم بووەوە و تووشی دۆڕان بوو. سێتی یەکەمی یارییەکە خانمە کەنەدیەکە توانی بە ئەنجامی شەش چوار بردنەوە بەدەست بهێنیت، سێتی دووەم کێربەر زۆر هەوڵیدا ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەم سێتەشی بە ئەنجامی سێ شەش دۆڕاند.
بەم شێوەیە ئانجلیک کێربەر هەر لە قۆناغی شازدەی ئۆڵمپیک ماڵئاوایی کرد و خانمە کەنەدییەکەش گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئۆڵمپیکی پاریس.