کوژرانی هەنییە کۆتایی دانووستانەکانە

ژمارەیەک هاووڵاتیی غەززە (وێنە: AP)
ژمارەیەک هاووڵاتیی غەززە (وێنە: AP)

ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا چەند مانگێکە هەوڵی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و ڕێککەوتنی ئاگربەستە لە غەززە دەدەن، بەڵام بە کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس، پێشبینی دەکرێت دانوستانەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە کۆتاییان بێت. لەو بارەیەشەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: مەحاڵە پێشبینی کاریگەرییەکانی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە بکەیت، بەڵام ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە پێویستە و ئەمەریکا کاری لەسەر دەکات.

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، مەحاڵە پێشبینی کاریگەرییەکانی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە بکەیت، بەڵام ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە پێویستە و ئەمەریکا کاری لەسەر دەکات.

کەمالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکاش دووپاتی دەکاتەوە دەبێت کێشەکان لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارە بکرێن.

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند "ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، لە بەرامبەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیش مافی خۆیەتی بەرگری بکات، منیش بە تەواوی پشتیوانیی لە ئیسرائیل دەکەم بۆ بەرگریی لە ئاسایشی وڵاتەکەی. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت کار لەسەر چارەی دیپلۆماسی بکەین بۆ کۆتاییهێنان  بە شەڕ و هێرشەکان، بەو ئاراستەیەش بەردەوام دەبین".

 کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی لەبارەی کوژرانی هەنییە ئاماژە بەوە دەکات "کوژرانی ئەم کەسایەتییە کاریگەریی نەرێنی دەبێت و بەربەست لەبەردەم ڕێککەوتن و گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە دروست دەکات".

ڕاشگەیاند "بە کوژرانی هەنییە، سەرکردایەتیی حەماس کەلینی تێ کەوتووە و فشارێکی زۆریش لەسەر بزوتنەوەکە دروست دەبێت، هەربۆیەش هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت ڕادەگیرێن".

هەنییە بەردەوام لە قەتەر، ئیستانبوڵ و میسر کارەکتەرێکی سەرەکیی گفتوگۆ و دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەست بووە، ئێستەش بە کوژرانی ڕیسی وڵاتان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان، دەکرێتەوە بە خوری.

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 31ـی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەی و پاسەوانێکی، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل لە تارانی پایتەختی ئێران ڕاگەیاند.

حەماس ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە ڕێوەڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر تیرۆر کراوە.

لەلایەن خۆیەوە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی هەنییەی سەلماند و ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە دەستیان پێ کردووە و دواتر ئەنجامەکەی بڵاو دەکەنەوە.

لای خۆیانەوە مێدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕێنمایی بۆ وەزیرانی حکوومەت دەرکردووە، کە هیچ لێدوانێک لەسەر تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە نەدەن.

هەروەها سوپای ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 30ـی تەممووز، کوژرانی فوئاد شوکر، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند.

ئەو دوو کوشتنە (هەنییە و شوکر) ترسێکی گەورەی لە هەڵکشانی شەڕێکی ناوچەیی خستووە.