لە شەش مانگدا عێراق 618 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

کێڵگەی نەوت و گاز
کێڵگەی نەوت و گاز

K24 – هەولێر:

وەزارەتی ناوتی عێراق ڕایگەیاندووە: 65% نەوتی عێراق هەناردەی وڵاتانی ئاسیا و 20% هەناردەی ئەورووپا و 15% هەناردەی ئەمەریکا دەکرێت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی گشتی هەناردەی نەوتی لە شەش مانگی یەکەمی 2024 گەیشتووەتە 618 ملیۆن و 44 هەزار و 445 بەرمیل، بە تێكرای هەناردەی مانگانەی 103 ملیۆن و حەوت هەزار و 407 بەرمیل، لە ئاستی ڕۆژانەشدا سێ ملیۆن و 433 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە 3.77% بەرز بووەتەوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، 611 ملیۆن و 952 هەزار و 117 بەرمیل نەوت لە بەندەری بەسرە و ناوچەکانی ناوەڕاست بووە، لە کێڵگەی گەیارە سێ ملیۆن و 999 هەزار و 417 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، هاوکات دوو ملیۆن و 133 هەزار و 111 بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن کراو.

ئامارەکان ئاشکرای دەکەن، 65% نەوتی عێراق هەناردەی وڵاتانی ئاسیا و 20% هەناردەی ئەوروپا و 15% هەناردەی ئەمەریکا دەکرێت.