بۆ ساڵی نوێی خوێندن کتێبی تازە چاپ کراوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاشکرای دەکات، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، کتێبی تازە بۆ قوتابییان لە ناوەندەکانی خوێندن چاپکراوە.
وهزارهتی پهروهرده چهندین پهرتووكی نوێ بۆ ساڵی خوێندن 2024-2025 بۆ سهرجهم ناوهندهكانی خوێندن و گشت قۆناغهكان چاپ كردووه و رۆژانه به میكانزمێكی خێرا له رێگای كۆگاكانی پهروهردهكان بهسهر ناوهندهكانی خوێندن دابهش دهكرێن .
دووشەممە 5ـی ئابی 2024، دلێر عەبدوڵڵا بەڕێوبەری پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ساڵی نوێی خوێندن دووسەد هەزار قوتابی ناویان لە ناوەندە پەروەردەیەکانی هەولێر تۆمارکراوە و بە ژمارەی ئەوان کتێب چاپ کراوە، بۆ وەرزی یەکەمی خوێندن کتێبەکان ئامادەن و لەريگای کۆگاکانەوە دابەشی سەر قوتابخانەکان دەکرێت ،کتێبەکانی وەرزی دووەمیش ئامادەن و لەکۆگاکان هەڵدەگیرێن بۆ ئەوەی هیچ بەربەستێک بۆ خوێندنی ئەمساڵ دروست نەبێت.
هەر قوتابخانەیەک بەپێی ژمارەی قوتابیەکانی کتێبی نوێ وەردەگرێت، مامۆستا سەرکەوت بەڕێوبەری قوتابخانەیە چاپکردنی کتێبی نوێ بە دیزایینی نوێ و گۆڕانکاری لە ناوەرۆکەوە بە گرنگ دەزانێت.
سەرکەوت محەممەد بەڕێوەبەری قوتابخانەش دەڵێت: ناوەندەکانی خوێندن ئامادەکاری دەکەن بۆ دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن، تا ئێستا هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ دەسپێکردن، بەڵام بەگوێرەی یاسای وەزارەتی پەروەردە ناوەڕاستی مانگی نۆ دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن دەبێت .