گرووپی حەوت داوای دانبەخۆداگرتن لە ئێران و ئیسرائیل دەکەن

وەزیرانی گرووپی حەوت
وەزیرانی گرووپی حەوت

K24 – هەولێر:

لە درێژەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت داوا دەکەن هەموو لایەک دانبەخۆیاندابگرن و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرژتر نەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت نیگەرانی قوڵی خۆیان بەهۆی گرژبوونی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی.

وڵاتانی گرووپی حەوت جەختیان لەوە کردووەتەوە، گرژتربوونی ئاڵۆزییەکان هەڕەشەن بۆ بەرپابوونی شەڕێکی فراوانتر لە ناوچەکە و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، خۆیان بەدوور بگرن لە توندوتیژی و دۆخەکە هێور بکەنەوە.

هەروەها وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت ئاماژەیان بەوەداوە، گرژتربوونی دۆخەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سوودی بۆ هیچ وڵات و نەتەوەیەک نابێت.