کەناڵێکی ئیسرائیلی دیمەنی دەستدرێژی سێکسیی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانیەکی فەڵەستینی بڵاو دەکاتەوە

وێنەیەکی دیمەنی دەسدرێژییە سێکسییەکەی سەربازانی ئیسرائیلی
وێنەیەکی دیمەنی دەسدرێژییە سێکسییەکەی سەربازانی ئیسرائیلی

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی دیمەنێکی دڵتەزێنی بڵاو کردەوە، کە تێیدا سەربازانی ئیسرائیل دەستدرێژیی سێکسی دەکەنە سەر دەستگیرکراوێکی فەڵەستینی لە زیندانی "سیدی تیمان" لە بیابانی نەقب کە بە "گوانتانامۆی ئیسرائیل" ناسراوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، سەربازانی ئیسرائیل، بە شێوەیەکی دڕندانە دەستدرێژی سێکسیی دەکەنە سەر زیندانییەکی فەڵەستینی، دواتر زیندانییەکە بە برینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. کە پێدەچێت لە ئەنجامی ئەو دەستدرێژییەدا بە سەختی بریندار بووبێت.

کەناڵەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوە دەکات، لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەستگیرکراوەکانی حەماس وا دەردەکەون کە بەدەست بەستراوی لەسەر زەوی پاڵکەوتوون و چاویشیان داپۆشراوە، لەناکاو 100 سەربازی یەدەگ بینران کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکانیان دەبردە لایەک، پێدەچێت ئاگاداری کامێرا ئەمنییەکان بن بۆیە ویستیان بە قەڵغان هەوڵی شاردنەوەی کارەکانیان بدەن.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کرد:وێنەکە بەڵگەنامەی ئەو تاوانە نیشان دەدات کە کارمەندانی یەدەگ کردوویانە ئەویش نێربازییە، دەشڵێت: دوای چەند کاتژمێرێک، دەستگیرکراوەکە تووشی خوێنبەربوون و بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و برینەکانی قوڵ بوون، دواتر لە هەڵسەنگاندنی پزیشکی ئاشکرا کراوە برینەکانی ئەو زیندانە لە دەستدرێژیی سێکسییەوە بووە.

کەناڵەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە "ئەو دەستگیرکراوەی کە لە بەڵگەنامەکاندا دەردەکەوێت بەشداریی لە هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەردا نەکردووە و ئەندامی هێزە چەکدارەکان نەبووە"، تەنیا ئەفسەرێکی پۆلیسی حەماس بووە لە بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان".

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "ئەو کەسە لە سەرەتای شەڕەکەدا دەستگیر نەکراوە، بەڵکو لە مانگی ئاداردا دەستگیر کراوە، بە پێچەوانەی ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت، هەروەها ئەندامی پەرلەمانی بزووتنەوەی حەماسیش نەبووە بەڵکو لە کەمپی پەنابەرانی جەبەلیە دەژیا".

ئەم دیمەنانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شەپۆلێکی ناڕەزایی لێکەوتەوە و یەکێک نووسیویەتی: "سەیری ئەوە بکە کە پێکەوە  دەستدرێژیی سەری. سوپای ئیسرائیل پرە لە کەسانی قێزەون و  دەستدرێژیکار و بکوژ و هاوڕەگەزخواز".

ئەم گرتە ڤیدیۆیە، دوای ئەوە دێت کە دەزگای فەرمی پەخشی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، 10 سەرباز بە توندی لە دیلێکی خەڵکی غەززەیان داوە، کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەمەش پێویستی بە پۆلیسی سەربازی هەبووە لێکۆڵینەوە لەو بارەوە بکات.

هەروەها ماڵپەڕی 'Ynet' دەڵێت، "هەندێک بەڵگە لە دەستی لێکۆڵەرانی پۆلیسی سەربازیدا هەیە، کە گومانەکان بەهێزتر دەکەن، کە ڕاهێنەرانی زیندان کردەوەی نێربازیان بەرامبەر ئەو زیندانییە دەستبەسەرکراوە کردووە". ئاماژەی بەوەش کردووە "ڕاپۆرتێکی پزیشکی ئاماژە بەوە دەکات کە زیندانییەکە لە ئەنجامی برینەکانیدا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە".

 

Fly Erbil Advertisment